ڕۆژی دووشەممە 28ی ئابی 2023، لە هۆڵی هۆتێل أربیل نێودەوڵەتی ، کلدو ڕەمزی أوغنا بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بەیاوەری ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی، بەشدارییان کرد لەو مەراسیمەی کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە ڕێکخرابوو بۆ ڕێزلێنان لە گروپێک لە بەناوبانگترین میوزیکژەنەکانی هەرێم …لەوانیش هونەرمەندى گەلەکەمان فرانسیس داود.
شایانی باسە فرانسیس داود لە ساڵی 1946 لە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە، کە تیایدا خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و پەیمانگای ڕاهێنانی مامۆستایانی تەواوکردووە.











