ڕۆژى یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، کڵدو ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیرى وهونەری سریانی، و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سریانى، برنارد یوسف، پێشوازیان لە شاندى ڕێکخراوی ئەمریکیی “Family Search” لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عنکاوە كرد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە ڕۆلا شلهوب، نێردەى سەرەکی ڕێکخراوەکە بۆ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، و ئەندامانی ڕێکخراوەکە د. جۆناتان ماکلۆم و عومەر قەدری، گفتوگۆیان لەسەر پرۆژەیەک کە مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى بەڕێوەدەبات كرد، بۆ تۆمارکردن و ئەرشیفکردنی ناسنامە و زانیارییەکان لەسەر خێزانەکانی گەلى سریانى، بە شێوەیەکی دیجیتاڵ، بۆ دەستکەوتنى توێژەرانی پەیوەندیدار.
شایەنى باسە، ڕێکخراوی “Family Search” لە دیسێنبەرى ساڵی ڕابردوو یەکەم سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیرى و هونەری سریانى کردووە، و دووبارەش لە شوباتى ئەمساڵ سەردانیان کردووە، بۆ بەستنی پەیوەندی کار لەگەڵ بەشەکانی مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانى و کارکردن لەسەر تۆمارکردن و دیجیتاڵکردنی ناسنامەی خێزانەکانی گەلەکەمان.


