پێشانگای کتێبی کراوە لە دووەم ڕۆژی چالاکییەکانيدا بەردەوامە

ڕۆژى یەکشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٤، چالاکییەکانی ڕۆژی دووەمی پێشانگەی کتێبی کراوە لە خولی سێیەمیدا، کە لەلایەن کتێبخانەی سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان ڕێکخراووە، کە بۆ ماوەی ٢٥ – ٢٧ی ئایار بەردەوامدەبێت ، لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر.
دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی بە واژۆکردنی کتێبی “شەمسی” بۆ نووسەر ساڤا سەلیبە دەستی پێکرد، کە لەلایەن نووسەر نەینەب لاماسو پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، دواتر کۆمەڵێک خوێندنەوەی شیعریی بەرز لەلایەن شاعیرانی گەلەکەمانەوە پێشکەش کران و بە ئاوازەکانی عود، و ئەوانیش بریتین لە (بارزان عەبدولغەنی، ئەمیر بولۆس، و پەروین شیمون ، نینب لامەسو).
پاشان تیپی هونەری ئۆرنینا پارچەیەکی هونەری پێشکەش کرد، دواتر دانیشتنێکی دیالۆگ بە سەرپەرشتی ڕۆژنامەنووس و شاعیر ڤالێنتینا هێدۆ بەڕێوەچوو، کە تیایدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، دکتۆر مونا یاقۆ، و سەرۆکی دەستەی کارگێڕی لە کۆڕبەندی میانڕەوی بۆ ڕۆشنبیری و میانڕەوی، بەڕێز ڕەحیم ئەبو ڕەغیف، و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی دکتۆر ئادەم بیدار بەشداریان تێدا کرد، کە تیشکیان خستە سەر (وتارى دژبەیەک و کاریگەرییەکانی لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە).
دوای دانیشتنی دیالۆگ، تیپی ئۆرنینا ئەکادیمیای هونەر بەشێکی تری مۆسیقای هونەری پێشکەشکرد، ودواتر دووەم دانیشتنی دیالۆگ بە سەرپەرشتی ئەکادیمێست، سلڤا مەتی، کە تێیدا هەریەکە لە (کارگێڕی لوبنانی و ستراتیژی گۆڕانکاری دیجیتاڵی جاک جێندۆ، خوێندکاری دکتۆرا فانار ڕوفۆ، و ئەکادیمێست مایکی خورانی) بەشداریان کرد،و تیشکیان خستە سەر (ژیرى دەستکردبۆ پاراستنی کولتوورو زمانى سريانى ).
ڕۆژی دووەم بە نمایشێکی گۆرانی وتن لەلایەن تیپی ئۆرنینا ئەکادیمیای هونەر کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا. شایانی باسە، خولی سێیەمی پێشانگای کتێبی کراوە لە ٢٥ تا ٢٧ی ئایار بەڕێوەدەچێت و چالاکییەکانی بریتین لە دانیشتنی دیالۆگ و کۆبوونەوەی جۆراوجۆری هونەری و گۆرانی وتن.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap