پێنجشەممەى داهاتوو… کارەکانى یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان دەستپێدەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٥ی ئەیلول شایەتحاڵی دەستپێکردنی کارەکانی یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیماندا دەبین، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەگەڵ سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە وخوێندنەوەکانى ئایندە، ئەنجامیدەدات لە قەزای عەنکاوە ولە هەولێرى پایتەختى کوردستان.
ئۆغنا ڕوونيکردەوە، “لە سیمپۆزیۆمەکەدا باس لەو توێژینەوانە دەکرێت کە تایبەتن بە کولتوور ، هونەرە بینراوەکان و پیشە سریانییەکان، مۆسیقا و گۆرانی سریانی، شانۆی سریانی، هونەری نمایشی و سینەمای سریانی، هەروەها ژیانی گوندە سریانيیەکان، لەگەڵ میدیای سریانی و چۆنیەتی پەرەپێدانی، ئاماژەی بەوەشکرد کە زیاتر لە ٢٠٠ توێژەر و ئاکادیمى بەشدارییان تێدا کردووە، و گفتوکۆکردن لەسەر 50 توێژینەوە بە خۆە دەبینێت کە لەلایەن لیژنەى زانستى و لە نێوان 100 توێژینەوەى پێشکەشکراو بۆ بەشداریکردن لەم سۆمپۆزیۆمە هەڵبژێردراون.
ئۆغنا ڕاشیگەیاند، “ئەم سیمپۆزیۆمە کە بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی بەڕێوەدەچێت، یەکەم کۆنفرانسی نێودەوڵەتییە لە جۆرەیە، کە بە بەشداری بەرفراوانی زیاتر لە 40 ئەکادیمیست و توێژەری زیاترە لە ٢٥ زانکۆی نێودەوڵەتی بەناوبانگ لە ١٥ وڵاتی جیهان، دیارترینیان زانکۆی هارڤارد و ئۆکسفۆرد و کامبریج، هەروەها ژمارەیەک توێژەر و ئەکادیمی دیکەی بەشداربوو لە زانکۆیە جیاوازەکانی عێراق.”
وتیشى، “ئامانج لە بەڕێوەچوونی سیمپۆزیۆمەکە جەختکردنە لەسەر ئەوەی کە زمانی سریانی تەنیا زمانێکی لیتۆرگیی نییە بۆ کەمینەیەکی ئایینی پەراوێزخراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو وەک زمانی کولتووری گەلێکی ڕەسەنە لە سەردەمی نوێدا”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی “ کە بەشداربووان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە چۆن زمان و کولتووری سریانی توانیویەتی لە سەرانسەری جیهاندا بمێنێتەوە و پەیوەندی بکات”.
شایانی باسە، یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان کە بۆ ماوەی ٥ – ٨ی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، لەژێر دروشمی “سریانى کولتوورێکی زیندووە… توخمەکانی خۆڕاگریمان بەهێز دەکات، مەراسیمی کردنەوەی لە هۆڵی کۆنفڕانسی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر، دوای ئەوە دانیشتنە گفتوگۆییەکانى لە هۆڵی کۆنفڕانسی زانکۆی کاسۆلیکی/هەولێر و هۆڵی کۆنفڕانسی پاتریارک مار یوسفی شەشەم ئودۆ لە دێرى شەهید گابرێل دێنبۆ، لە عەنکاوە، سازدەکات لە عەنکاوە /هەولێر، کە کارەکانی بریتین لە سەردانی سەنتەری ڕۆشنبیری بۆ پاراستنی دەستنووسە سریانیەکان،و مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی و سەنتەری بەڵگەنامەی دیجیتاڵی بۆ دەستنووسە ڕۆژهەڵاتیەکان.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap