پەرلەمانتار فاروق حنا عەتۆ، ميوانى ڕۆشنبیرى سریانیە

ڕۆژى یەکشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2023 لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە قەزای عەنکاوە، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فاروق حەنا عەتۆ ئەندامی پەرلەمانی عێراق كرد.
بێرنارد یوسف، بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانی ئامادەی دیدارەکە بوو، کە تێیدا تاوتوێی پڕۆژەی دۆکیۆمێنتکردنی خواردنە باوەکانی سریانی کرا، کە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی/ بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانى کارى لەسەر دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ پەرلەمانتارى ناوبراودا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap