پەروەردەی سریانی لە هەولێر میوانی ڕۆشنبیرى سریانییە

ڕۆژى پێنجشەممە 7ی ئازاری 2024، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، لە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عەنکاوە، پێشوازی لە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سریانی لە وەزارەتی پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە هەردوو بەڕێوەبەری گشتی نزار حنا و شارەزای زمانەوانی سەباح ئەنتوان مەنسوور و ژمارەیەک کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەی لەخۆگرتبوو.
لە میانەی سەردانەکەدا باس لەو چالاکی و بۆنانە کرا کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە ناوچە جیاجیاکانی گەلەکەمان ڕێکخراون، بەتایبەت ئەوانەی تایبەتن بە کولتوور و زمانی سریانی، هەروەها ئەگەری هاوکاری هاوبەش و دامەزراندنی پڕۆژەی کولتووری هاوبەش گفتووگۆى لەسەر کرا.
ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی کراوەن بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ سەرجەم دامودەزگا فەرمی و مەدەنییەکانی پەیوەست بە کولتوور و زمانی سریانی.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap