چالاکوانی نەتەوەیى فیراس جەتو میوانى ڕۆشنبیرى سریانیيە

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، وبە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانى سریانی، بێرنارد یوسف، ڕۆژی سێشەممە 30ی نیسانی 2024، ولە باڵەخانەى بەڕێوەبەرایەتی لە قەزای عەنکاوە پێشوازییان ، لە چالاکوانی نەتەوەیى فیراس جەتو کرد، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە هاتووە.
هەردوولا باسیان لە واقیعی ڕۆشنبیری سریانى کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لەو ڕووەوە، ئۆغنا ئاماژەی بەوەدا کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی کراوەن بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ سەرجەم تاکەکان و دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات، بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی واقیعی کولتووری سريانى.
ئۆغنا کۆپییەکی لە نوێترین ژمارەی گۆڤاری بانیپاڵ و هەروەها کۆمەڵێک بڵاوکراوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی پێشکەش بە میوانی سەردانکەر کرد.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap