بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، و بەڕێوەبەری کەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی، بێرنارد یوسف، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤، لە مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانی لە قەزای عەنکاوە، پێشوازییان لە ڕاوێژکاری باڵا و بەرپرسی کاروباری گەشەپێدان لە ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) لە عێراق، دیێگۆ مارکێز كرد، بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژەکان کە لەلایەن مۆزەخانەکەوە بە هاوکاری دەزگاکە جێبەجێ دەکرێن.
میوانەکە گەشتێکی بەناو بەشەکانى مۆزەخانەکەدا کرد و کورتەیەک لە پێشکەوتنەکانی ئەو پڕۆژانەی کە مۆزەخانەکە بە هاوکاری دەزگاکە جێبەجێی دەکات، بەتایبەتی پڕۆژەی (پاراستنی کولتوورى ڕۆشنبیری کەمینەکان لە عێراق) بە سپۆنسەری یو ئێس ئاید، کە وایکرد مۆزەخانەکە کارا بکات بۆ بە ئەرشیفکردنی ڕۆشنبیرى سریانى وگەیاندنى بە توێژەران.
شایانی باسە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى شایەتحاڵی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (پاراستنی میراتی کولتووری کەمینەکان لە عێراق) بوو بە هاوکاری ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) وهاوپەیمانی دێرینەکان.