ڕوشنبیری سریانی وڕوشنبیری هەولێر سەردانی هونەرمەند جان توماس دەکەن


ڕۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023، شاندێک کە پێکهاتبوو  لە هەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، سەردانی هونەرمەند جان تۆماسیان کرد بۆ مەبەستی لە نزيکەوە هەواڵپرسین  وئاگادار بوون لە دۆخی تەندروستی بەڕێزیان.

لە سەردانەکەدا ئۆغنا، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ئەو هونەرمەند کرد، لە گەیاندنی پەیامی گەلەکەی لە ڕێگەی ئەو هونەرەی کە پێشکەشی دەکات، وەهەروەها ستایشی پیشەی  هونەرمەند جان تۆماسی کرد کە پڕە لە بەخشین و هونەر.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap