ڕوژی چوارەم لە تللسقۆف.. هەفتەی رۆشنبیری سریانی ٢٠٢٢….پرۆگرامێکی دەوڵەمەند وگفتوگۆی بەرهەمدار

ئیوارەی روژی یەکشەممە ١١ی کانوونی یەکەم٢٠٢٢، شارۆچکەی تللسقف چالاکییەکانی چوارەمین ڕۆژی هەفتەی رۆشنبیری سریانی ٢٠٢٢ لە باوەش گرت، کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان رێکخراوە، لە هوڵی مار افرام ، بە ئامادەبوونی مار بولس سابت حەبیب مەترانی ئەبریشیەى ئەلقۆش بۆ کلدان وباسم بلو قایمقامی تەلکیف و ژمارەیک لە قەشە بەڕێزەکان و خوشکە ماسێرەکان وجەماوەرێکی زور لە خەڵکی تللسقف و گوند و شاروچکەکانى دوروبەرى .

لە سەرەتای چالاکییەکانی رۆژی چوارەمدا، کلدو رمزی اوغنا بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری سریانی، قەڵغانێکی رێزلینانی بە ناوی بەرێوەبەرایەتیەوە پێشکەش بە کەنیسەی تللسقف کرد لە لایەن قەشە فارس یاقو مەروکی وەرگیرا. پاشان دانیشتنی پانێڵ بە ناونیشانى (مێژوی ئیمە) دەستی پێکرد، کە تیایدا د. عامر الجمیلی توێژەر لە سنتەری لێکۆلینەوەی زانکوی موصل ، لە بابەتەکەیدا باس لە ناوى سریانى تایبەت بە شوێنەکان لە عیراق دا کرد. و بەرێز راکان فرج ،توێژەر لە پشکنەری شوێنەوار و کولتوورى نەینەوا، و بابەتەکەى تایبەت بوو بە پرسی پرۆەی ئاودێری سەنحاریب لەتللسقۆف. لە لایەن برنارد یوسف ،بەرێوەبەری کولتوور ومۆزخانەی سریانی بەڕێوەبردرا. دواتر تابلۆیەکی هونەرى سەماکردن لەلایەن تیپی بەرمایەى سوریاوە پێشکەش کرا. پاشان شاعیرانی گەلەکەمان (جمیل فرنسیس /تللسقف،برزان عبد الغنی/بغدیدا،جبرائیل ماموکا/کرملیس،غزوان صباح/بغدیدا وایثم فرنسیس/تللسقف)جەند پارچە شیعرێکیان خوێندەوە،کە تێکەڵ بۆ بە گۆرانیەکانى هونەرمەند دانی اسمرو ،هەروەها تابڵۆیکى هاوسەرگیری کۆن لە تللسقۆف لەلایەن تیپی فۆلکلۆری تللسقۆف پێشکەش کرا. سەرەڕاى ئەم چالاکییانەى ڕۆژى چوارەم ،پێشانگایەکی کاری دەستی وکاری هونەری ژن وپیاوی داهێنەری گەلەکەمان کرایەوە.هەروەها هەفتەی رۆشنبیری سریانی بەردوامە لە چالاکییەکانی بوماوەی ٨-١٢ کانوونی یەکەم لە دهۆک بۆ ئەلقۆش وتللسقۆف ،و لە زاخو کۆتایى دێت .بەرنامەکەی چەندین چالاکیی رۆشنبیری وپێشانگای هونەری و پانێڵ لەخۆدەگریت، بە بەشداریی کەسانی داهێنەری گەلەکەمان.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap