ڕۆژی یەکشەممە 14ی کانونى دووەمی 2024، کتێبخانەی سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دانیشتنێکی دیالۆگدا سەبارەت بە قەیرانی خوێندنەوە لە سەردەمی دیجیتاڵکردندا، میوانداری لێکۆڵەر و خوێنەری عێراقی حسێن سەعدونی کرد، لە هۆڵی مۆزەخانەی کەلەپوورى سريانى لە عەنکاوە.
دانیشتنەکە لەلایەن هونەرمەند عیماد سەبەیحەوە سەرپەرشتی کرا، تیایدا توێژەر حسێن سەعدون باسی لە کۆمەڵێک ئاستەنگ کرد کە لەم سەردەمەدا ڕووبەڕووی خوێندنەوە دەبنەوە، لەگەڵ هاتنە ناوەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ زۆربەی لایەنەکانی ژیان و گۆڕانی وردە وردە بەرە وتەکنەلۆژیا و دیجیتاڵکردن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نووسەران هاوسەنگ بن لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە بۆ ڕێگریکردن لە لەدەستدانی بەرهەمە فیکری و ئەدەبيیەکانییان بەرامبەرخوێنەران وهەوادارانیان.
هەروەها سەعدون جەختی لەوە کردەوە کە سۆشیال میدیا کاریگەری زۆری لەسەر چاپکردنی کاغەزهەبووە و ئاماژەی بەوەدا کە خوێنەر لە ئێستادا کتێب و ڕۆمانی درێژی ناوێت، بەو پێیەی باری دەروونی خوێنەر ڕاهاتووە بە پۆستی کورت لەسەر سۆشیال میدیا لە جیهانی مەجازیدا.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا دیالۆگ وگفتوگۆ لەگەڵ ئامادەبووان کرایەوە،و وانەبێژ بە سینگێکى فراوانەوە وەڵامی پرسیارەکان دایەوە.
لە دانیشتنەکەدا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێم، ئانۆ جوهەر عەبدوکە، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێم، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، جگە لە کۆمەڵێک کەسی ئارەزووی ڕۆشنبیری و ئەدەبیات ئامادەبوون.



































