ڕۆژی پێنجشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2024، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی سریانی ئاهەنگێکیان بەبۆنەی 175 ساڵەی لەدایکبوونی یەکەم ڕۆژنامەی سریانی، لە هۆڵی یانەى کلدان لە ناحیەی عەنکاوەی شاری هەولێر سازکرد.
مەراسیمەکە بە سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بە وتارێکی یەکێتی ئەدیب و نووسەرانی سریانی دەستیپێکرد، کە لەلایەن ڕەوەند بولۆس سەرۆکی یەکێتییەوە پێشکەشکرا و تیایدا باسی لە بارودۆخى دامەزراندنی ڕۆژنامەگەری سريانى و دیارترین وێستگەکانى كرد، دوای ئەوە وتاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ئانو جۆهەرعەبدوکا پێشکەشکرا کە تێیدا جەختی لەسەر ڕۆڵی حکومەتی هەرێم لە پشتگیریکردنی زمان و کولتووری نیشتمانی ئەو پێکهاتانەی کە پێکەوە دەژین.
دواتر ئازاد حەمەد ئەمین، بەرپرسی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان وتارێکى بەم بۆنەیە پێشکەش کرد، دواتر پانێڵێک بەڕێوەچوو، کە شاعیر میقداد جولا سەرپەرشتی کرد و هەریەک لە ڕۆژنامەنووس ڕودی شێر ، کە باسی لە “کاریگەری ڕۆژنامەگەریی دیجیتاڵی لەسەر پاراستنی ناسنامە و کولتووری سريانى / ئاینيمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها ڕۆژنامەنووس حەنان ئەویشا باسى لە “ واقیعی کاری ڕۆژنامەوانی لە ڕێگەی ئەزموونی کەسیی خۆيەوە” كرد، دواتر ڕۆژنامەنووس باسم فرانسیس باسی لە “دیدگایەک بۆ ئەو واقیعە و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی چاپەمەنی سريانى لە عێراق” كرد.
لە مەراسیمەکەدا برگەى گۆرانی وتن بە ژەنینی عود و گیتار لەلایەن هونەرمەند دلاوەر مەرقوس بەڕێوەچوو، پاشان وتاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا پێشکەشکرا، و تێیدا پشتڕاستی کردەوە، کە “بەڕێوبەرایەتی گشتى بڕیاریدا ئەمساڵ دەست بە سازدانی بەرنامەیەکی ساڵانە بکات بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەرى سریانی ئەویش بە ڕێزلێنان لە گروپێکی ڕۆژنامەنووسانی گەلەکەمان و بەرزنرخاندنی هەوڵ و دەستکەوتە ڕۆژنامەوانییەکانیان لە بواری ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن”، ئاماژەی بەوەدا کە “ئەو ڕێزلێنانە هەموومان لەخۆدەگرێت”.
و بە ڕێزگرتن لە دە ڕۆژنامەنووسانی گەلەکەمان دەستمان پێکرد، لە ساڵانی داهاتووشدا ڕێز لە نوخبەی دیکەی پیشەگەرەکانی میدیای گەلەکەمان دەگرین “.
ئۆغنا ڕایگەیاند، “ئەرکی ئەمڕۆمان ئەوەیە کە یەکەمین کارى ڕۆژنامەگەری سريانى بیربخەینەوە کە لەو کاتەدا تووشی سەختی بوون و باجی ئازادی قسەکردنیان داوە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “ئەمڕۆ دەبێت شەهیدانى ئازادی قسەکردن لە بیرنەکەین ، کە خوێنی خۆیان لە پێناویدا کردە قوربانی، بۆیە ڕۆژنامەگەری گەلەکەمان بە خوێن نووسراوە، و دەبێت نرخی بزانین و بەرەو پێشەوە بچین بۆ پەرەپێدانی.”
مەراسیمەکە کۆتایی هات بە ڕێزلێنان لە گروپێکی ڕۆژنامەنووسان کە لە ڕۆژنامەگەری سريانى و لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆرەوە کاردەکەن وەک پێزانینی دەستکەوتە میدیاییەکانیان، بەشداربووانی دابەشکردنی مەدالیای زێڕ بۆ ڕۆژنامەگەری بریتی بوون لە: ئانو جوهەر عەبدۆکە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ، بریکاری وەزارەتى ڕۆشنبیری و لاوان، ئاریان سەڵاح حەدین، و خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی دیوانى وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی،و ڕۆند بولۆس، سکرتێری یەکێتیی ئەدیب و نووسەرانی سریانی، و ڕێزلێنراوانیش بریتی بوون لە: (شیمۆن سلیوا متی- کەناڵی زاگرۆس/هەولێر، شالیمۆن داود ئوراهەم- کەناڵی سریانی عێراقی/بەغدا، جانان بولۆس- ڕۆژنامەی بێث عەنکاوە/ عەنکاوە، نەمرود قاشا- دەنگی ئاشتی ڕادیۆ / بەخدیدە ، بێهنام شابا داود – چالاکوانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری / بەرتێلا ، دێلارام بۆیا یوسف / عەنکاوە ، ڤالێنتینا یوراش هێدۆ – کۆشکی ڕۆشنبیری و هونەر / هەولێر ، ئێڤا حەبیب کەریم – کەناڵی عەشتار / القوش ، نەسیم سدیق . چالاکوان و ڕۆژنامەنووس / دهۆک، مریم شموێل – زابو میدیا / دۆهوک).
شایانی باسە کە گەلەکەمان ڕۆژی ڕۆژنامەگەری سریانی لە بەرواری دەرچوونی یەکەمين ڕۆژنامە بە زمانی سریانی، (زەهری دە بهرا – تیشکی ڕووناکی) یادیدەکەنەوە، کە یەکەم ژمارەی لە ڕۆژی ١ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٨٤٩ لە شاری ورمێی ئێران دەرچوو .