ڕۆژى شەممە 26ى ئاب 2023 ، کلدو رمزى أوغنا بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى سریانى بە شداریکرد لە ئاهەنگى کوتاى حەفتەمین ڤیستیڤاڵى کەنیسەى ( مارگورگیس – دیانا) ى ڕۆشنبیرى و وەرزشى ، ئەویش بە ئامادەبوونى هەریەک لە بەڕێزان مار أبرس یوخنا مەترانى کەرکوک و دیانا و یاریدەدەرى پاتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتى ئاشوورى و مار أفرام أثنیل مەترانى سوریا و ژمارەیەکى زۆر لە بەشداربووان .
کە تیایدا تیپى سریانى هونەرى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ژمارەیەک لە تابلۆى هونەرى پێشکەشى ئامادەبووان کرد ، وەهەروەها ئاهەنگەکە یارى کۆتاى تۆپى پێى بە خۆیەوە بینى لە نێوان هەردوو تیپى رافیدەین و هەزارجۆت ، دواتر بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بەشداربوو لە پێشکەشکردنى خەڵات بەسەر بەشدارببوانى یارییە جۆراوجۆرەکانى ڤیستیڤاڵ .






















