بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، سەرەخۆشى لە نووسەر و مامۆستا و پەرلەمانتارى پێشوو (نورى پطرس عطو ) دەکات کە شەوى سێشەممە 29ى ئاب 2023 ، لە قەزاى عەنکاوە لە پارێزگاى هەولێر چووە بەر دلۆڤانى خودا .
بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پرسەو هاوخەمى خۆى ئاراستەى بنەماڵەو خۆشەویستان و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان دەکات ، وخواى گەورە بە بەهەشتى پان و بەرینى خۆى شادبکات .
