ڕۆشنبیرى سریانى سەرەخۆشى لە وەرزشوان ئیڤل ئەفرام گلیانا دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە وەرزشوانى لەشجوانی ئێڤل ئەفرام متی گلیانا دەکات، کە لە ڕۆژی شەممە 23ی کانونی یەکەمی 2023 لە ڕووداوى خنکان لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی بە خودى بەڕێوەبەری گشتی وکارمەندەکانی، سەرەخۆشی وهاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکار و ئازیزانی دەکات، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتى فراوانى شادبکات وسەبوری و دڵنەوایی بە خانەوادەى ببەخشێت .
متی شەممەی ڕابردوو لەکاتى ئەنجامدانى وەرزشى سەرئاو، لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بێسەروشوێنبوو ، و لە سێشەممە ٢٦ی کانوونی یەکەم تەرمەکەی لە نزیک کەناراوەکانی ویلایەتەکە دۆزرایەوە.
شایەنی باسە ئێڤڵ ئەفرام متی بە یەکێک لە پاڵەوانە دیارەکانی لەشجوانی دادەنرێت، لە شاری عەنکاوە لەدایک بووە و سەرۆکی یەکەمى دەستەی کارگێڕی یانەی کۆمەڵایەتی لاوانی عەنکاوە بووە، لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە وەرزشی لەشجوانی بەدەستهێناوە، وەهەروەها میدالیای برۆنزی لە پاڵەوانێتی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ بەدەستهێناوە، جگە لەبەدەستهێنانى پلەی چوارەمی لە پاڵەوانێتی جیهانی ئەوروپا بۆهەواداران لە شاری ئۆرلاندۆی ئەمریکا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap