ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە 3ى تشرینى دووەم 2022 لە باخچەى یانەى لاوانى عەنکاوەى کۆمەڵایەتى ، و بەئامادەبوونى جەماوەرێکى جیاکەرەوە دا ،فەرمانگەى شانۆیى سریانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، نمایشى شانۆیى گۆڕدراو بۆ سریانى (خالە توما)ى پێشکەش کرد ، بۆ ئەوەى ببێتەى نۆبەرەى داهێنانەکانى لە ئاستى شانۆدا.
شانۆیەکە لە ئامادەکردنى صباح هرمز شانیە و لە دەقى (الخال توما)ى نووسەرى روسى گەورە تشیخۆف وەرگیراوە، کوثر نجیب وەریگێڕاوە بۆ زمانى سریانى و لە دەرهێنانى بیار لویس شێرە.
جێگاى ئاماژە کردنە دوو ڕۆژ لە دواى یەکتر لە عەنکاوە نمایش دەکرێت، ئەویش پاش چەند ساڵێک لە وەستانى بزاڤى شانۆ بە گشتى و شانۆیى سریانى بە تایبەتى ،کە کارگێڕى نوێى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى چالاککردنى شانۆیى سریانى و کارکردن بۆ دووبارە کاراکردنى گرتە ئەستۆ، لە ڕێگەى هاندانى دراماتیستەکان لە گەنجە بەهرەمەندەکانى گەلەکەمان.
وەهەروەها ئەم شانۆگەرییە بەژدارى دەکات لە چالاکییەکانى ڤیستیڤاڵى شانۆ کە بەڕێوەبەرایەتى شانۆکانى / هەولێر ڕێکیدەخات ، تاکو ببێتە هەنگاوى یەکەم بۆ گەڕاندنەوەى بڕشنگدارى و چالاکی بۆ شانۆیى سریانى ، و دەربڕینێک بێت بۆ واقیعى گەلەکەمان و سەیرکردنى داهاتوو بە چاوێکى پڕلە بەرزخوازى دا.
ستافى کار: ئامادەکردن و گۆڕینى بۆ سریانى : صباح هرمز وەرگێڕان : د. کوثر نجیب دەرهێنان: بیار لویس شیر ى. دەرهێنەر: دیلان خلیل خورانى بەڕێوەبەرى شانۆ: سیفان صبرى خورانى ئەکتەرەکان بەپێى دەرکەوتن: – أفین باهر – دیلان خلیل خورانى – هدیر کوندا – عماد صبیح – مارسیلیا إیلیا
دیکور: – علی نوزاد – هۆزان شیرزاد – رها محمد
موسیقا: ریبین عسکر
دیزاین و جێبەجێکردنى روناکى : کۆمپانیاى BASS – عطا بوزە – فراس نجمە – فادى عبود
دیزاینى جل وبەرگ و ماکیاژ: سید حسن بەرپرسى ڕێکخستن : رشا هرمز یاقو