ڕۆشنبیرى سریانى میوانى پاتریکخانەى کلدانییە

ڕۆژى هەینى 17ى ئادارى 2023 کلدو رمزى أوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان، سەردانى کاردینال لویس روفائیل ساکو کرد لە باڵەخانەى پاتریکخانە لە منصورى شارى بەغدا .
و لە دیدارەکەیاندا گفتوگۆ کرا دەربارەى ڕۆلى ڕۆشنبیرى سریانى و نیشاندانى ئەم ڕۆشنبیرییە وەکو بەشێکى سەرەکى لە ڕۆشنبیرى رافیدەیندا . و لەلاى خۆشییەوە أوغنا دوپاتى کردەوە بە گرنگى پێدانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بۆ ئامادەبوون لە گشت ڤیستیڤاڵە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان و نیشاندانى ئەو وێنە راستەقینەیەیەى کە هەموو کاتێک سریانییەکان کێشاویانە لە دیمەنە ڕۆشنبیرى و هونەرییەکاندا .
شایەنى باسە هەریەک لە بەڕیز مەتران باسیلۆس یلدو، یاریدەدەرى پاتریارک، و لیث بنیامین لێپرسراوى بەشى شانۆ و سینەما لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئامادەى دیدارەکەبوون .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap