ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی کەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی عەنکاوە ، بەڕێوەبەرایەتی کەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بە هاوکاری ڕێکخراوی شلۆمۆ، دانیشتنێکی دیالۆگیان سەبارەت بە چۆنیەتی پەرەپێدان و پاراستنی شوێنی شوێنەواری (ئاشوور) رێکخست کە دەکەوێتە قەزاى شەرگات لە پارێزگای سەڵاح الدین.
دانیشتنەکە لەلایەن فارس جاجۆ، وەزیری پێشووی زانست و تەکنەلۆجیای عێراق و بێرنارد یوسف، بەڕێوەبەری کەلەپوورو مۆزەخانەی سریانی سەرپەرشتی کرا، دکتۆر یەڵدا ڕەزماهەنگ مامۆستا لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی و کارمەندی (زانکۆی ئەمریکی لە… سەنتەری سلێمانی بۆ شوێنەوار وکەلەپوورى ڕۆشنبیری) بە ئامادەبوونی فاروق حەننا، جێگر لە پەرلەمانی عێراق وکلدو ڕەمزی أوغنا ، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و ژمارەیەک کەسایەتى لە قەزای شەرگات کە ئارەزووی کولتوورو… شوێنەوارناسین.
لە دانیشتنەکەدا باس لە میکانیزم و ئامرازەکانی پاراستن و پەرەپێدانی شوێنەوارى ئاشوور و پێدانی ئەو گرنگیەى کە شایەنیەتی بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێکی گەشتیاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، هەروەها ئاشناکردنی نەوە گەنجەکان پێی و بە مێژووە کۆنەکەی.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا ڕێگە بە ئامادەبووان درا کە پرسیارەکانیان بکەن و بۆچوونی خۆیان بخەنەڕوو. لە دانیشتنەکەدا چەند ڕاسپاردە و بڕیارێک هاتە دەرەوە کە دەخرێنە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی عێراق.










