بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 30ی ئابی 2023، لە کەنیسەی ام المعونه، بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان،كلدو ڕەمزی أوغنا، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و ناشتنی نووسەر و مامؤستا ، نوری بطرس عطو کرد لە ناحیەی عەنکاوەی شاری هەولێر.
لە مەراسیمی پرسەکەیدا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، انو جوهر عەبدوکا،و قايمقامى قەزای عەنکاوە، ڕامی نووری سیاوش، و جەماوەرێکی زۆر لە هەواداران و هاوڕێیانی کۆچکردوو ئامادەبوون.
شایەنی باسە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی پرسەنانمەى بۆ نووسەر ومامۆستا و پەرلەمانتاری پێشووی بەڕێز (نوری بطرس عطو) ئاراستەکردبوو، کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 29ی ئابی 2023، لە زێدی خۆی لە عەنکاوە کۆچیدوایکرد.











