ڕۆشنبیرى سریانی بەشداری لە ناشتنى تەرمى هونەرمەندی گەورە، جان تۆماس، بۆ دوامەنزلگاى لە عەنکاوە دەکات

کلدۆ ڕەمزی أوغنا ، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٣، لە کەنیسەى ماریۆخنا المعمدان لە قەزای عەنکاوە.و بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان،و فەرهەنک غەفوور بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر/هەولێر، وقایمقامى قەزای عەنکاوە، ڕامی نوری سیاوش، و جەماوەرێک لە هەواداران و دۆستانی بەشداری لە مەراسیمى ناشتنى تەرمى هونەرمەند (جان توماس جانو) كرد….

أوغنا وتارێکى بەو بۆنەیەوە پێشکەشی کرد، و تێیدا ستایشی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی خوالێخۆشبوو کرد لە خزمەتكردنی هونەر لە کوردستان لە ڕێگەی ئاوازدانانی گۆرانی کوردی و بەشداریکردنی لە ژمارەیەک گروپی هونەری کوردی و هەروەها خزمەتی کەنیسە، وجەختی لەوە کردەوە خوالێخۆشبوو شماشە جان توماس سومبولى پێکەوەژیانی برایانە بووە لە ناوچەکەدا.
وە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە خزمەتى نەمر تەنیا لە مۆسیقادا سنووردار نەبووە، بەڵکو شاعیرێک بووە کە خەمی گەلەکەی هەڵگرتووە لە شیعرەکانیدا ، بەتایبەتى لە شیعری سمیلى. و وتى ، “ئەمڕۆ لە کاتێکداکە ماڵئاوایی لە شماشە جان تۆماس دەکەین، هەموو کۆچکردووانی گەلەکەمانمان لەبیرە، کە خزمەتیان تەنها لە پێکهاتەیەکی دیاریکراودا سنووردار نەبووە، بەڵکو بەشدارییان لە گەشەسەندنی بزووتنەوەی کولتووری و هونەری کورد بە گشتی کردووە وەک خولێخۆشبوان مامە سێوە و باکورى”.

شایانی باسە کە کۆچکردوو یەکێک بووە لە دیارترین هونەرمەندە پێشەنگەکانی کوردستان. وبەشداری لە دامەزراندنی تیپی باواجی کۆیە و تیپی هونەری هەولێردا کردووە، ئەرشیفەکەی چەندین ئاوازی سروودی کەنیسە لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە سەرۆکایەتی سەندیکای هونەرمەندان و کارو خزمەتەکانى لە بواری پەروەردەدا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap