ڕۆژی یەکشەممە 5ی نیسانی 2024، شاندێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆگنا، سەردانى بارەگای پاتریکخانەى موسڵ و کەرکوک و هەرێمی کوردستانی ئۆرتۆدۆکسی سریانى کرد، بە مەبەستی پێشکەشکردنی پیرۆزباى بە بۆنەی جەژنی زیندووبوونەوەی پەروەردگارمان عیسا مەسیح بەپێی ساڵنامەی يولیانی ڕۆژهەڵات.
شاندەکە لەلایەن سەرۆکى ئیبارشیە ، مار نیکۆدیموس داود مەتی شەرەفەوە پێشوازی لێکرا، کە لە میانی وتارەکەیدا ستایشی ئەو چالاکیی و بۆنەیانەی کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانییەوە ڕێکخرابوو، کە تێیدا گەلەکەمان کۆدەکاتەوە بۆ پابەندبوون بە ڕەگ و ڕیشە و مێژوو و خاکی خۆیانەوە ، بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی گەلەکەمان لە نیشتمان.
لە بەرامبەردا ئۆگنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرهەنگ و هونەری سریانی هەمیشە کراوەیە بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی گەلەکەمان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە کولتوور و ڕۆشنبیرى سریانی بکات.