ڕۆشنبیرى سریانی میوانى رەبەنەکانى هۆرمێزدی ئەنتۆنییە لە عەنکاوە

ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی ئازاری ٢٠٢٤، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆمەڵگەی گشتیی رەبەنى ئەنتۆنی کلدانیان کرد لە قەزای عەنکاوە، و لەلایەن سەرۆکی گشتی کۆمەڵەکە قەشە دکتۆر سامر سوریشۆ یوحنا، و بەڕێوەبەری سەنتەری دەستنووسە سریانیەکان، قەشە یوسف یۆنۆ سەمعان عەجەم پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانەکەیاندا شاندى ناوبراو بەشەکانى کۆمەڵگەی دێرەکەیان بەسەرکردەوە و سەیری ئەو کتێبخانەیان کرد کە تێیدایە، هەروەها ئاگاداربوون لە چالاکییەکانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری هاوکاری هاوبەش و دامەزراندنی پڕۆژەی کولتووری هاوبەشدا.
ئۆغنا جەختی لەوە کردەوە کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی کراوەن بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هەموو دامودەزگا ڕۆشنبیری و هونەری و کۆمەڵایەتییەکانی پەیوەست بە کولتوور و زمانی سریانیدا.
شاندی بەڕێوەبەرایەتی پێکهاتبوو لە بەرێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، و بێرنارد یوسف بەڕێوەبەری کەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتى.
شایانی باسە کە ڕەبەنى کلدانی هۆرمیزد ئەنتۆنی لەلایەن قەشە گابرێل دێنبۆ لە ساڵی ١٨٠٨ دامەزراوە، و وەک ڕێکخراوێکی دێرى بە یاسای تایبەتی خۆی لەلایەن پاپای باڵا، پاپا گریگۆری شازدەهەم، لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٨٤٥ جێگیرکرا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap