ڕۆشنبیری سريانى دانیشتنێکی دیالۆگى سەبارەت بە داهاتووی فرەیی لە عێراق بەڕێوە دەبات

ڕۆژی شەممە 10ی شوباتی 2024، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دانیشتنێکی دیالۆگی لەسەر ئایندەی فرەیی لە عێراقدا ئەنجامدا دوای بیست ساڵ لە گۆڕانکاری، لەلایەن توێژەر لە کاروباری فرەچەشنی ئایینی، د.سەعد سەللوم ، لە هۆڵی گیلگامێش لە سەنتەری ئەکادیمی کۆمەڵایەتی لە عەنکاوە.
دانیشتنەکە لەلایەن دکتۆر سەعد سەللوم براوەی خەڵاتی ئیبن ڕوشد پێشکەشکرا و لەلایەن ڕۆماننووسی خاوەن خەڵاتی بووکەر ئەحمەد سەعداوی بەرێوەبردرا ، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا وتارێکى پێشکەشکرد و تیایدا ، جەختی لەوە کردەوە ” ئامانج لەو دانیشتنە فراوانکردن و قووڵکردنەوەی گفتوگۆ بۆ کەمینەکان نییە، بەڵکو پاراستنی ئەو کەمینانە یە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “فەرەچەشنی و فرەیی تایبەتمەندییە جەوهەرییەکانی ناسنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کولتوورییەکەیەتى”.
ئۆگنا ڕوونیشیکردەوە، “ئەم چالاکییە سەرەتای ساڵێکی پڕ لە کار و چالاکییە لە بواری فیکری و داهێناندا”، ئاماژەی بەوەشکرد، “2024 سالێک دەبێت بۆ پرسی فرەچەشنی و فرەیی، کە ئەمەش بەشێکە لە پلانی… وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ڕێبازی حکومەت”.
دکتۆر سەعد سەللوم باسی لە ئایندەی فرەیی لە عێراق کرد، بەتایبەتی دوای ئەو ڕووداوانەی کە لە دوای گۆڕانکارییەکەی ساڵی 2003ەوە کەمینەکانی گرتۆتەوە، سەرەتا لە ڕووداوەکانی توندوتیژی و بەئامانجکردنی تائیفی دەست پێدەکات، و ئەو ئاوارەبوونەی کە کاریگەری لەسەر کەمینە ئایینییە جیاوازەکان لە بەغدای پایتەختەو ناوەندەکانی شارەکان بە پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتی هەمەچەشن دروستكرد، هەروەها ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٤ و هاتنى داعش ، و ئاوارەبوونی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە ناوچە مێژووییەکانیان لە شەنگال و موسڵ و دەشتی نەینەوا بوو.
دکتۆر سەللوم جەختی کردەوە لە گرنگی پاراستنی فرەچەشنی ئایینی و نەتەوەیی لە عێراق و ئاماژەی بەوەدا کە سەرچاوەی داهاتە بۆ دەوڵەمەندکردنى کولتووری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap