ڕۆشنبیری سريانى سەرەخۆشی لە تاهر سەعید دەرهێنەری سریانى دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشى لە دەرهێنەرى سریانی تاهر سەعید دەکات، کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 29ی کانونی یەکەمی 2023، لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ لە قەزای عەنکاوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتيەکەمان بە خودى بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندەکانی، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکار و ئازیزانی دەکات، لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتى فراوانی خۆی شادبكات و سەبوریی و دڵنەوایی خانەوادەکەى بدات.
خوالێخۆشبوو بە یەکێک لە دەرهێنەرە هەرە دیارەکانی سریانى دادەنرێت کە لە دەرهێنانی بەرنامە و فیلمی دۆکیۆمێنتاریدا سەرکەوتوو بووە، دیارترینیان ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییە کە باس لە دۆخی نالەباری کرستیانەکان دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعشەوە ئاوارەبوون.
شایانی باسە خوالێخۆشبوو تاهر سەعید مەتا لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بە کاری تەلەفزیۆنی کرد لە کەناڵی ئەلعێراقییە – نەینەوا، بە پێشکەش کردن و دەرهێنانی بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری و کولتوورى لەوناوچانەى کە کرستیانەکان تێدا نیشتەجێن، لەگەڵ فیلمێکی دیکۆمێنتاریی کە باس لە داب و نەریتی ئێزیدییەکان دەکات. هەروەها لە ساڵى 2005 لە کەناڵی عەشتار كارى کردووە ،وکۆمەڵێک بەرهەمی پێشکەش کردووە ، لەوانە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر سابیئەى مەندانییەکان و چەند بەرنامەیەک، دیارترینیان (تیشکێک لە خۆر،رابردووى بەخدێدا)، و چەندین بەرنامەی دیکۆمێنتاریی تر.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap