ڕۆشنبیری سريانى کۆڕێکى ماتەمینى بۆ وەرزشوان ئيڤل ئەفرام متى ساز دەکات

ڕۆژی شەممە 3ی شوباتی 2024، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بەهاوئاهەنگى لەگەڵ یانەی لاوانى عەنکاوەى کۆمەڵایەتی ، مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ پاڵەوانى لەشجوانی، ئيڤل ئەڤرام متی، لە هۆڵی یانەی لاوان لە… قەزای عەنکاوە لە هەولێر سازكرد.
کە تێیدا ٤٦ مۆم بۆ تەمەنى وەرزشوانى خوالێخۆشبوو لەلایەن ئامادەبووانەوە هەڵگیرسێنرا، جگە لە پێشکەشکردنى وتارو ستایشكردنى ڕۆلى ناوبراو لە بوارى وەرزشدا ، لەگەڵ پێشکەشکردنی ژمارەیەک سروودی ئایینی و پارچە مۆسیقای خەمناک.
هەر لە میانی مەراسیمەکەدا کورتە فیلمێکی دیکۆمێنتاری نمایشکرا کە باسی لە ژیانی پیشەیی خولێخۆشبوو و ئەو دەستکەوتانەی دەکرد کە لە قۆناغە دەستپێکەکانى لەعنكاوا تا مردنی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بەدەستی هێناوە.
لە هەمان کاتدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی پرسە و سەرەخۆشى خۆى بۆ گیان لەدەستدانی ئیڤل ئەڤرام متی، یاریزانی لەشجوانی ڕاگەیاندبوو، کە لەڕۆژی شەممە 23ی کانونی یەکەمی 2023 لە ڕووداوێکی خنکان لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا چووە بەر دلۆڤانى خوا.
متى ڕۆژی شەممە 23ی کانوونی یەکەم ، لەکاتی گەشتکردن بە ئاودا لەگەڵ تیمێکى وەرزشوان لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بەلەمەکى نوقم بوو و بیسەروشوێن بوو، و ڕۆژی سێشەممە 26ی کانوون یەکەم تەرمی لە نزیک کەناراوەکانی ویلایەتەکە دۆزرایەوە.
شایەنی باسە ئيڤل ئەڤرام متى بە یەکێک لە پاڵەوانە دیارەکانی لەشجوانی دادەنرێت، لە شاری عەنکاوە لەدایک بووە و سەرۆکایەتی یەکەم دەستەی کارگێڕی بووە لە یانەی کۆمەڵایەتی لاوانی عەنکاوە، لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بوارى لەشجوانی ، و میدالیای برۆنزی بەدەستهێناوە.
هەروەها لە باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١، جگە لەوەی پلەی چوارەمی لە پاڵەوانێتی جیهانی ئەوروپا بۆ ئاماتۆر و پیشەگەرەکان لە شاری ئۆرلاندۆی ئەمریکی بەدەستهێنا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap