بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە موزیکژەنی جیهانى سوریی سریانی نوری ئەسکەندەر دەکات، کە ڕۆژی دووشەممە 25ی کانونی یەکەمی 2023، لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتى بە خودى بەڕێوەبەری گشتی وکارمەندەکانی، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەسوکار و ئازیزانی خولێخۆشبوو دەکات، ولە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتى فراوانی خۆی شادبكات وسەبورى و دڵنەوایش بۆ خانەوادەکەى ببەخشێت .
نوری ئەسکەندەر موزیکژەن و ئاوازدانەری سورییە، بە بەرهەمەکانی لەسەرمۆسیقای کەنیسەی سریانی ناسراوە، لە ساڵی ١٩٣٨ لە دێرەزۆر لە بنەماڵەیەکی روهاى لەدایکبووە کە لە شاری روها (ئورفا لە تورکیا) ئاوارەبوون دوای… کۆمەڵکوژییەکانی سێیفو.. ڕوویان لە چەند شارێکی سوریا کرد و لە دێرەزۆر نیشتەجێبوون.
ئەسکەندەر کاری لەسەر مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی کردووە، لێکۆڵینەوەی لە ڕەگ و ڕیشەی کردووە و کۆی کردووەتەوە و لە میراتی زارەکییەوە گواستوویەتیی بۆتۆمارەکان، بەتایبەتی سەبارەت بە مۆسیقای سریانی، چەندین لێکۆڵینەوە و بەرهەمی مۆسیقی و لێکۆڵینەوەی لەسەر ئاوازە سریانیيەکان پێشکەش وتۆمار کردووە.
جێى ئاماژەیە کە مۆسیقاژەنی کۆچکردوو لە ماوەی ژیانی هونەریدا چەندین بەرهەمی گرنگی ئامادە کردووە، لەوانە (سێ سترینگ، کۆنسێرتی عود، و کۆنسێرتی چيلۆ)، هەروەها دەنگی بۆفيلمى دۆکیۆمێنتاریی (ستونەکانى ڕووناکی، و… فیلمی Saint Maron)، و مۆسیقای شانۆنامەی یۆنانی (The Bacchus of Lyrobides)ی ئامادە کردووە، جگە لە بەشداریکردنی بەرچاوی لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی لوبنانی وەدیع ئەلسافی لە ساڵی ١٩٧٤ لە کۆنسێرتەکەی یونسکۆ کە لە بەیروت بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەک گۆرانی فۆلکلۆری سریانى پێشکەش کرد.
