ڕۆشنبیری سریانی بەشداری لە ناشتنى تەرمى دەرهێنەری سريانى تاهير سەعید دەکات

بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا بەشداری لە مەراسیمی ناشتنى تەرمى تاهير سەعید مەتی دەرهێنەرى سریانى کرد، کە لە ڕۆژی شەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمى ٢٠٢٣ لە کەنیسەی کاسۆلیکی سریانی سوڵتانەت ئەلسەلام لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.
دوای مەراسیمى نوێژخوێندن، تەرمی کۆچکردوو لە دوا مەنزلگاى لە گۆڕستانی ڕەجا لە عەنکاوە بەخاک سپێردرا، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە هەواداران و دۆستانی.
شایانی باسە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی پرسە و سەرەخۆشی خۆى بە بۆنەى کۆچیدواى خوالێخۆشبوو راگەیاند ، کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی کانوونی یەکەمى٢٠٢٣، لە ئەنجامی جەڵتەی دڵ لە قەزای عەنکاوەى سەر بە پارێزگای هەولێر دلۆڤانى خودا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap