ڕۆژی سێشەممە 12ی ئەیلولی 2023، كلدو ڕەمزی أوغنا ، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سريانى لە هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی پێشمەرگە کرستیانەکانى بەشداربوو لە شۆڕشەکانی کوردستان كرد، لە سەنتەری عەشتار بۆ… ڕۆشنبیری و هونەرى زاخۆ، کە لە ژێر چاودێرى مار فیلیکس ئەلشابی پاتریارکى کلدانی زاخۆ ڕێکخرابوو و پالپشتى دارایى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی.
شاندى رۆشنبیرى سریانى بە سەرۆکایەتى کلدو ڕەمزی أوغنا، و بە یاوەرى هەریەک لە بێرنارد یوسف، بەڕێوەبەری کەلەپوورو مۆزەخانەی سریانی،و فؤاد شمعون، بەڕێوەبەری کارگێڕی و ژمارەیەک کارمەند سەردانی پاتریارکى کلدان لە زاخۆ، مارفليكس ألشابى يان ، لە پاتریکخانە کرد.
پاتریارک تیشکی خستە سەر چالاکیی و بۆنە جۆراوجۆرەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانى سپۆنسەر و ڕێکخراون لە ناوچە جیاجیاکانی گەلەکەمان، لە لاى خۆشییەوە أوغنا ، بەڕێوەبەری گشتى ، جەختی لە هاوکاری کڵێسا و هەموو ڕۆشنبیر و لایەنە هونەریەکانى گەلەکەمان کردەوە بۆ ڕێکخستنی زیاتر.











