ڕۆژی سێشەممە 9ی تەمموزی 2024، شاندێکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی سەردانی فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومییەکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەرپرسە نوێیەکەی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
شاندی سەردانيکەر بریتی بوون لە بەڕێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا،و بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپوورى سریانی، بێرنارد یوسف، و بەڕێوەبەری کتێبخانەی سریانی فەيحاء شمعون و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی بە مەبەستى پیرۆزبایی كردن لە بەڕێوەبەری نوێی فەرمانگە، فەلاح حسن، بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەى، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەيدا.
لە میانەی گفتوگۆکەیاندا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوولا، وگرنگى بوونی ڕێکخراوەکان بۆ پاڵپشتى کردنى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.




