بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە خودى بەڕێوەبەری گشتی و کادیر و فەرمانبەرانی، پیرۆزباییان ئاراستەی مامۆستای کۆلێژی هونەرەجوانەکان لە زانکۆی موسڵ، ئەکادیمیست ویسام خدر موسا بەربەركرد،بەبۆنەى بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا بە پلەى نایاب لە زانکۆی بەسرە بۆ توێژینەوەکەى بەناونیشانی (ئامادەبوونی هونەری و تەکنیکی ماریۆنێت لە نمایشی ئەکتەری شانۆی عێراقی) .
توێژینەوەکە لەلایەن ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی موسڵ، د.نەشئەت موبارەک سليوا کە خەڵکی شارۆچکەی بەخدێداى دەشتی نەینەوا سەرپەرشتی کرا.
لە کاتێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دکتۆر ویسام بەربەر دەکات، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ژیانی زانستی و پەروەردەییدا.
