ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانى، بە مەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی و دەستپێکردنی ئەرکە نوێیەکانی، سەردانی شارەوانی عەنکاوەیان کرد.
شاندی سەردانکەر بریتی بوون لە بەڕێوەبەری گشتی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانى، بێرنارد یوسف و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی. بە مەبەستى ئاراستەكردنیپیرۆزباى بۆ بەڕێوەبەری نوێ ئەندازیار ئاری غەریب قاقوز بەبۆنەی دەستبەکاربوونی ،و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانی بۆ خزمەتکردنی عەنکاوە و گەلەکەیدا.
لە میانی دیدارەکەدا جەختیان لە گرنگی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوولا کردەوە لە بۆنە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکاندا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ڕێکخدەخرێن. ئۆغنا ئاماژەی بەوەدا کە دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەمیشە کراوەن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەموو دامودەزگاکان بۆ پاڵپشتی و پەرەپێدانی واقیعی کولتووری گەلەکەمان.
شایەنی باسە ئەندازیار ئاری غەریب قاقوز لە دایکبووی عەنکاوەیە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری ڕێگاوبان و پرد لە زانکۆی تەکنیکی هەولێر.





