ڕۆشنبیری سریانی پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی لاوانی عەنکاوە دەکات

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 19ی ئابی 2023، شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی كلدۆ ڕەمزی أوغنا بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و بێرنارد یوسف بەڕێوەبەری کەلەپوور و مۆزەخانەی سریانی و ژمارەیەک سەرۆکی بەش . سەردانی یانەی لاوانی کۆمەڵایەتی عەنکاوەیان کرد بۆ پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی تازە هەڵبژێردراو.
لە سەردانەکەدا أوغنا جەختی لە گرنگی یانەی لاوانی عەنکاوە کردەوە وەک ناوەندێکى کولتووری و کۆمەڵایەتی کە گەنجانی شارۆچکەکە لەخۆدەگرێت و کۆیان دەکاتەوە . جەختیشى کردەوە بە پێویستی گوێگرتن لە گەنجان وەک بیناکارانی داهاتوو و هەڵبژاردنى پێشنیارەکانیان و کارکردن بە بیرۆکە نوێبووەکانیان بۆ خزمەتی خواستەکانیان و هاندانی ئەم توێژە گرنگەی گەلەکەمان بۆ مانەوە و پێداگیریکردن بە خاکی باوک و باپیرانمان ، دووپاتیى کردەوە لەسەر ئامادەیی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ دامەزراوە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و هونەریەکانی گەلەکەمان لەسەر هەموو ئاستەکان و گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی نوێبوونەوە و گەشەپێدان.
سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی لاوانی عەنکاوە، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەشدارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە پاڵپشتیکردنی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و هونەری گەنجان دەربڕی، بەو هیوایەی هاوکاریی هاوبەشەى ئەنجامەکەی زیاتر بێت لەسەر کاروچالاکییەکان دا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap