ڕۆژی دووشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری ئەرمەنییان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو دەستە ئیدارییە نوێیەی کە بەم دواییە هەڵبژێردرا.
شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێوبەری گشتی کەلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری مۆزەخانە وکەلەپووری سریانی بێرنارد یوسف و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی، شاندى ناوبراو پیرۆزبایی پێشکەش بە دەستەی نوێی کارگێڕی کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە خزمەتکردنی کولتوور و هونەری ئەرمەنی.
ئۆغنا ئامادەیی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە ڕۆشنبیری و هونەرییە کۆمەڵایەتییەکانى گەلەکەمان و بەرزکردنەوەی پێگەی ڕۆشنبیری و هونەرییان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.











