ڕۆشنبیری سریانی پیرۆزبایی ١٩ ساڵەی دامەزراندنی ئەکادیمیای کۆمەڵایەتی دەکات

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢٤، سەردانی ناوەندی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی لە عەنکاوە کرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ، شاندەکە لەلایەن سەرۆکی دەستەی کارگێڕی سەنتەر جەلال حەبیب، و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازى لێکرا.
لە میانەی سەردانەکەدا، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕۆڵی ناوەندی ئەکادیمی کۆمەڵایەتی لە بۆنە و فێستیڤاڵەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیدا بەرز نرخاند، جەختیشى لە گرنگی هاوکاری نێوان دامودەزگاکانی گەلەکەمان کرد لە چالاکییەکان ، وداوا لە ڕۆلەکانى گەلەکەمان دەکەین کە پابەندی خاکەکەیان بن.
شاندی سەردانکەر پێکهاتبوولە بەڕێوبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەڕێوەبەری کتێبخانەی سریانی، فەیحاءشمعون، بەڕێوەبەری کارگێڕی، فواد شمعون، و ژمارەیەک لە کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap