ڕۆژی چوارشەممە 21ی شوباتی 2024، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە هەماهەنگى لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی خوێندنى سریانی و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەرەوەى هەولێر، چالاکییەکانی ئاهەنگگێڕان بۆبەرزڕاگرتنى ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانەو کەلەپوورى سریانى لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر دەستیان پێکرد.
بە بەشداریکردنى قوتابخانەکانی خوێندنى سریانی لە قەزای عەنکاوە ، وسەرەتا بە وتەى بەخێرههێنان دەستی پێکرد کە لەلایەن بەڕێوەبەری مۆزەخانە و کەلەپوورى سریانی، بێرنارد یوسف پێشکەشکرا، وتیایدا ئاماژەی بە ڕۆڵی… بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە یادکردنەوەی ئەم بۆنە ساڵانەیە بەرز نرخاند لەبەر پێگەی مێژوویی بەنرخی زمانی سریانی و پیرۆزییەکەی.کە لە نەوەی ئەو زمانەی عیسا مەسیح دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا قسەی پێکردووە، سەرچاوەی هاتووە.
دواتر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئانو جەوهەر عەبدۆکە، وتارەکەى بە وتەەیەکى حەزرەتى مەسیح دەستپێکردکە دەڵى ( منم ئەلف تا تاو)، وئاماژەدانى بۆ کابینەی نۆیەمی حکومەت و گرنگی دانى بە پاراستنی زمانى دێرینى پێکهاتەکانى کوردستان، و جەختیشى لەوە کردەوە کە “زیاتر لە 50 قوتابخانەى سریانی و تورکمان لە سەرتاسەری کوردستان بە زمانى دایک خوێندن تێدا دەخوێندرێت .
دواتر ئاریان سەڵاح الدین، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێم وتارێکی پێشکەشکرد، تیایدا شانازیی خۆى بۆ هەمەجۆریی زمانەوانیی لە ناوچەکەدا دەربرى، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی… وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دا، لە پاڵپشتیكردنى بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و کارکردنى بۆ پاراستنی ئەم زمانە.
پاشان قوتابخانەی ئەربائیلۆى سریانی گۆرانییەکی بەناونیشانی “لیشانا” پێشکەش کرد، دوای ئەوە بەڕێوبەری گشتی خوێندنى سریانی لە هەرێمى كوردستان ، نزار حەننا، وتاری پێشکەش کرد، کە لەڕێگەیەوە كولتوور و ڕەسەنایەتی گەلەکەمانی لە خاکی… باوباپیران و ڕۆڵی پەروەردەی سریانی لە بەردەوامی خوێندن بە زمانی دایک بەرزنرخاند.
هەر لە مەراسیمەکەدا سروودێک بەناونیشانی “شەمشا دحیروتا” لە لایەن خوێندکارانی قوتابخانەی حەمورابی سریانی نمايشكرا ، و پاشان شیعرێک بە ناوی “لیشانا دیمە” لە لایەن شاعیر گۆرگیس نەباتی خوێندرایەوە، و… ئامانجی خوازراوی شیعرەکە ئەوە بوو کە زمانی دایک بچەسپێت و نەکێشرێتە ناو زمانە بیانییەکانەوە.
دوای ئەوە قوتابیانی قوتابخانەی ئاربایلۆ سریانی سروودێکی دیکەیان بە ناوی “ماتا” پێشکەشکرد، بەجۆرێک کە ڕۆژی جەژن بە سەمایەکی فۆلکلۆری وبە جلوبەرگی كولتوورى گەلەکەمانەوە کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا، کە لەلایەن خوێندکارانی ئامادەیی ئور سریانی پێشکەشکرا.
بەڕێز ڕامی نووری قایمقامى قەزای عەنکاوە و د. مۆنا یاقۆ سەرۆکى دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و فلۆرین کۆرکیس بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری پێکهاتە نیشتمانی و ئاینییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، بەشدارييان لە ئاهەنگەکەدا کرد، جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانى قەزای عەنکاوە، و دەستە پەروەردەییەکان، و ستافی مامۆستایان، خوێندکارەکان، و کۆمەڵێک ڕۆشنبیرو هەوادارانى کولتووری سریانی و زمانە کۆنەکەی.
شایانی باسە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک یادێکى ساڵانەیە لە سەرانسەری جیهان ،بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لە هەمەجۆریی زمانەوانی و کولتووری و فرە زمانی، ٢١ی شوبات بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دانرا، و بە فەرمی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کرا.
















