ڕۆژی دووشەممە ١٥ی كانوونى دووەمى ٢٠٢٤، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، ڕێزی لە منداڵی بەتوانا دۆمیانا بەدر فەرەج گرت، کە لە میانەی چالاکییەکانی یەکەمین فيستیڤاڵی شانۆی سریانی کە بۆ… ماوەی 14-16 لە مانگی کانوونی یەکەمى ڕابردوودا بەشداریکردبوو.
ڕێزلێنان لە دۆمیانا وەک دووپاتکردنەوەیەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتییە بۆ بەهرەمەندەكان بە مەبەستی بەردەوامبوون لە کار و دەرخستنى بەهرەکانیان.
دۆمیانا بەشداری لە تابلۆیەکی نمایشیدا کردبوو کە لەلایەن تیپی بەرمایە، کە لە شاری قامیشلۆی سوریاوە هاتبوون، بە ناوی “کارەساتى بەخدێدا”، نمايش كرا وبینەران بەهۆی ئەو جۆش و خرۆشەى کە تیپەکە بە فۆلکلۆرییەکەی زیندوویان کردەوە، وایکرد بە چەپڵە لێدان و هاندان لەگەڵیدا کارلێک بکەن.
شایانی باسە فيستیڤاڵی شانۆی سریانی، لە یەکەم دانیشتنی خۆیدا، لە ناحیەی عەنکاوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمى٢٠٢٣،وبە ئامادەبوونی کۆمەڵەیەکی گەورەی هونەرمەند و شانۆنووسانی عێراقی، کورد و سریانی، لە هۆڵی… کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدان لە عەنکاوە بەڕێوەچوو.






