ڕۆشنبیری سریانی کۆڕێکى ماتەمینى بۆ نووسەری کۆچکردوو (نوری بەترۆس) ساز دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، بە هەماهەنگى کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە هۆڵی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدان لە قەزای عەنکاوە، کۆرێکى ماتەمینى بۆ نووسەری کۆچکردوو (نوری بەترۆس عتۆ) سازکرد. بە ئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار و بەرپرسی کارگێڕی و حکومی و بنەماڵەی کۆچکردوو و جەماوەرێکی دۆست و خۆشەویستانی.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی وەستان بۆ گیانی خوالێخۆشبوو و گیانی شەهیدانی کارەساتی زەماوەندی بغديدا دەستی پێکرد. لە وتارەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانیدا، بەڕێوەبەری گشتی، كلدو رمزى ئۆغنا، وتى، “ئەوەتا نووسەری کتێبی “العنكاوى الطائر”، دەگاتە دوا وێستگەی خۆی، بۆ ئەوەی بە ئارامی لە باوەشی شارۆچکە خۆشەویستەکەی عەنکاوە کەهەرگیز بەجێی نەهێشتووە پشوبدات ، دوای ئەوەی لە ماوەی ژیانی ئەدەبیدا هەوڵى زیندوو و بەڵگەنامەکردنی هەواڵ و مێژووەکەی لە نووسینەکانیدا دەدا). ناوبراو ستایشی کۆچکردوو، و ڕۆڵی وەک پەروەردەکارێکی مەزن، و بەرهەمە ئەدەبی و فیکرییەکانی، وبەشدارییەکانی وەک نووسەر لە گۆڤاری بانیپاڵ كرد وەهەروەها ئامادەبوونی بەردەوامی لەو سیمینارانەی کە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە بەردەوامی ڕێکیان دەخست، دەشڵێت، “هەموومان دڵنیاین لەوەی کە “ناوبراو یادەوەرییەکەی بۆ نەوە دواى نەوە جێهێشتووە”.
دواتر وتاری کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدان، لەلایەن صباح شاميا، کە ژیاننامەی کۆچکردووى گێڕایەوە، و شاعیر گۆرگیس نەباتی شیعرێکی یادگاری بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرد، دواتر وتارێکی یەکێتی نووسەرانی سریانی ، لەلایەن
اكد موراد، جێگری سەرۆکی یەکێتییەوە پێشکەشکرا، کە باسی لە ڕۆڵی کۆچکردوو لە ژیانی ڕۆشنبیری و بەشدارییە ئەدەبییەکانی کرد.
هەروەها نووسەر بوترۆس نباتي و دکتۆركوثر نەجیب ش شایەتحاڵی ژیانیان سەبارەت بە ئەزموونی کۆچکردوو پێشکەش کرد وەهەروەها وتارى بنەماڵەى خوالێخۆشبوو لەلایەن د. أنمار نزار پێشکەشکراو تیایدا سوپاسى گشت ئەو لایەنانە کرد کە بەشدارببون لە سازکردنى ئەو کۆڕە ماتەمینیە . لە گەڵ پێشکەشکردنی چەندین پارچە مۆسیقا.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap