ڕۆشنبیری سریانی یادی خوالێخۆشبوو دکتۆر سەعدی ئەلمالح دەکاتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە 30ی ئایاری 2024، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، یادی دەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی بەرێوەبەرایەتی، ئەدەيب و نووسەر دکتۆر سەعدی ئەلمالحی کردەوە.
ئەویش لە ڕێگەی سەردانێکی بەڕێوەبەری گشتی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، بەیاوەری کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی و هەریەک لە بەڕێزان : نووسەر پەتروس نەباتی و ڕەخنەگرى شانۆى سەباح هورمز بۆ گۆڕستانی (ڕەجا ) لە عەنکاوە، و دانانی تاجە گوڵینە لەسەر گڵکۆی د.سەعدی ئەلمالح.
نووسەر پەتروس نەباتى دووپاتی کردەوە، لە میانی وتارەکەیدا بەو بۆنەیەوە،وتى “ئەو ماوەیەی کە خوالێخۆشبوو دکتۆر سەعدی ئەلمالح بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی بووە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە لوتکەی خۆشگوزەرانیدا بووە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە چالاکیی بەرچاو هەبووە لە کارەکانی ئەویش لە ڕێگەی کراوەیی بۆ بوارە جیاوازەکانی هونەر و ڕۆشنبیری.”
لە کۆتایی قسەکانیدا نەباتى دووپاتی کردەوە کە ئیدارەی ئێستا لەسەر هەمان ڕێباز و بە ئیرادەیەکی زیاترەوە پەرە بە کارەکانی خۆی دەدات بۆ باشتر و بە ئیرادەیەکی زیاترەوە، شوێن پێی نووسەر دکتۆر سەعدی ئەلمالح دەکەوێت.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap