ژمارە (٥١)ی گۆڤاری بانیپال دەرچووە

ژمارەی نوێی گۆڤاری بانیپاڵ، زنجیرەی (٥١)، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بە هەردوو شێوەی کاغەزی و ئەلیکترۆنی دەرچوو ، کە پڕە لە بابەت و لێکۆڵینەوەی جۆراوجۆر.
سەرەتادا لە (یەکەم پەیڤ) دا هاتووە، گۆڤاری بانیپاڵ بەردەوامە لە پێشکەشکردنی کولتوورێکی لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکتر و پابەندبوون بە ئازادی ڕادەربڕین لەگەڵ ئاسۆی هاوچەرخ کە لە چوارچێوە نەریتییەکان تددەپەڕێت.
ئامانجی بەڕێوەبەرایەتی لە دەرکردنیدا ”لێکۆڵینەوەیە لە قووڵایی مێژوومان، ڕۆشنبیرى، وكلتوورى نەتەوەییمان، وهونەرمان و ئەو گەنجینە مەعریفەی کە لەخۆی دەگرێت، بۆ داکوتینى لە خۆلى ساڵانی ڕابردوو وئاشنا کردنى توێژەران وخوێنەران ، بەم کولتوورە گەورەیە ”.
ژمارە نوێیەکە، بەشی سێیەم و کۆتایی مێژووی ئیبارشیەى کەشکەر، بۆ مەتران حەبیب هورمز، سەرۆکى ئیبارشیەى کلدان لە بەسرە، هەروەها توێژینەوەکان لە زمانی سریانی و کولتووری و مرۆیی لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییە مۆدێرنەکانی نێوان لەناوچوون و مانەوە، لەلایەن ئەحمەد مەحمود ئەلشەریدە، و لێکۆڵینەوەیەک لە زمانی نیمچە دوورگەی عەرەبی پێش ئیسلام، لە نێوان سریانی و یەمەن، لەسەر بنەمای ئەو نووسراوانەی کە دۆزراونەتەوە لەلایەن نووسەر نزار حەنا ئەلدیرانی.
هەروەها ژمارەکە بابەت و شیعری جۆراوجۆری لە خۆ گرتەوە، هەروەها گرنگترین هەواڵ و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە ماوەی ڕابردوودا.
سەبارەت بە بەشی سریانیش، نووسەر ئەکد موراد پرسی کۆچکردن لە نیشتمان کە گەلەکەمان بەرکەوتووە لێیکۆڵیوە، جگە لە لێکۆڵینەوەیەکی دیکەی لەسەر پێکهاتەکان لەلایەن چالاکوانی مافی پێکهاتەکان میخائیل بنیامین، جگە لە شیعر و دەق و چاوپێکەوتنەکان بە زمانی دایک.
لە بەشی کوردیدا گۆڤارەکە بابەتێکی لەسەر پێشەنگی ڕۆژنامەگەری عێراقی ڕوفائیل بەتی لە نووسینی خەلیل عەبدوڵڵا و لێکۆڵینەوەیەک لە سەر هونەری دروستکردنی گۆزە، لە نووسینی لۆرنس نادر ماخۆ، جگە لە هەواڵ و چالاکییە جۆراوجۆرەکان.
لە کۆتاییدا بەشی ئینگلیزی گۆڤارەکە باس لە دیدارێکی وردی لەگەڵ پرۆفیسۆر سێباستیان بروک کردوە سەبارەت بە یەکەم سیمپۆزیۆمی سریانی لە وڵاتدا، کە بڕیارە مانگی ئەیلولی داهاتوو لە قەزای عەنکاوە لە هەولێر بەڕێوەبچێت.
شایانی باسە “بانیپاڵ” گۆڤارێکی وەرزى ڕۆشنبیرییە کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان بە چوار زمانی سریانی، عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی دەردەچێت خاوەندارێتی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانە لە حکومەتی هەرێم، و سەرنوسەرەکەی کلدۆ ڕەمزی ئۆغنایە.

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ژمارە نوێیەکە بخوێننەوە:

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap