ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە 16 ى ئادار 2023 و لە شانۆى مەنسورى شارى بەغدا ، و بە ئامادەبوونى ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عیراق بۆ کاروبارى ڕۆشنبیرى عارف الساعدى . و لە چوارچیوەى چالاکییەکانى کردنەوەى ڤیستیڤاڵى شانۆى عیراقى لە خولى شەشەمیدا ، و وەک ڕێزلێنانێک لە هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان بۆ هاندانى شانۆى سریانى ، میتاڵى داهێنانى عیراقى پێشکەش بە بەڕێز کلدو رمزى أوغنا کرا .
و لەوتەیەکدا لە کاتى وەرگرتنى خەڵاتەکە أوغنا جەختى لەوە کردەوە کە سریانییەکان پێشەنگى شانۆن ، و ئەم خەڵاتە پێشکەشە بە گیانى راهیبەى شانۆى عیراقى أزادوهى سموئیل و گیانى گشت پێشەنگە سریانییەکانى شانۆى عیراقى .
جێى ئاماژەیە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان بانگهێشتنامەى فەرمى پێگەیشتبوو بۆ ئامادەبوون لە چالاکییەکانى ڤیستیڤاڵى شانۆى عیراقى خولى شەشەم .