ڕۆژی هەینی 8ی کانونی یەکەمی 2023، شاندێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای کۆمەڵەی سریانییان کرد لە لوبنان، لەوێ لەلایەن سەرۆکی کۆمەڵە، حەبیب ئەفرام، و سکرتێرەکەی جۆرج ئاسیۆ پێشوازیان .
لە میانەی دیدارەکەدا باسیان لە بارودۆخی گەلەکەمان کرد لە ڕۆژهەڵات و ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنیان بۆمانەوەیان لە سەر خاکى باو وباپیرانیان سەرەڕای ئەو هەلومەرجە و کارەساتانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە، وەک بەڕێوەبەری گشتی کڵدو ڕەمزی ئۆغنا دووپاتی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی ئامادەکارییەکی تەواودەکات بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ سەرجەم دامەزراوە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی سريانى لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
شاندی بەڕێوەبەرایەتی بریتين لە بەڕێوەبەری گشتیی ، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا و بەڕێوەبەری مۆزەخانە کولتوورى سريانى، بێرنارد یوسف.
