نووسینی: نەمرود قاشا
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، و.بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مۆسیقا، و یادكردنی ڕۆحی موزیکژەنی سریانی جيهانى نوری ئەسکەندەر، بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگى لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر/هەولێر، میوانداری ئۆرکێسترای سریانی کنارا لە هۆڵی پێشوا (وەزارەتی ڕۆشنبیری) كرد.
بە وتارێکی بەخێرهێنان لەلایەن بەڕێوەبەری مەراسیمەکەوە دەستیپێکرد، دوای ئەوە بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، وتاری بەڕێوەبەرایەتییەکەی پێشکەشکرد، کە تیایدا هاتبوو: لێرەدا ڕۆژی جیهانی مۆسیقا پیرۆز دەکەین، کە لەلایەن گەلانی ئەوروپی و بەتایبەت فەرەنسا کە خاوەنی بیرۆکەی جیهانییە، ئاهەنگى بۆ دەگێڕن، و لەڕێگەیەوە دووپاتی دەکەینەوە کە مۆسیقای ڕۆژهەڵاتی سریانی ڕەسەن پێشەنگ بووە لە ڕۆژهەڵات،و زۆر وڵاتان بە ئاوازە شیرینەکانی دەوڵەمەند کردووە، هەروەها کاریگەری لەسەرگۆرانى کوردی و عێراقی و… گۆرانی عەرەبی هەبووە، هەروەها لەم ڕۆژەداجەخت لەسەر گرنگی پێکەوەژیانی برایانە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا دەکەینەوە، سەیر نییە کە ئاوازەکانی مار نەرسایی سریانی لەبەر خۆشى و ئاسانییەکەى بە ئاسانى دەچێتە ناو دڵ وگیان.
سەبارەت بەو مۆسیقاژەنە سریانییە نێودەوڵەتییە، وتی: دەبێت گەورەى مۆسیقاژەنی سریانى (نووری ئەسکەندەر)مان لەبیربێت،کە لەگەڵ کۆچی دوایى كردنيندا، هونەرى سریانى ئەستێرەیەکی درەوشاوەى لەدەستدا، بۆیە بە پێویستمان زانى لەم ئێوارە کۆنسێرتەدا بە مۆسیقای لەگەڵمان ئامادەبێت، چونکە پشکێکی تایبەتی تێدا هەیە.
ئۆغنا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: شانازی دەکەین کە کۆنسێرتەکەمان لەلایەن (تیپی کنارا) سريانى پێشکەش دەکرێت کە لە دەشتی نەینەوا،و شاری بریندارەکەى بەغدادەوە هاتوون، کە بەهۆی ئاگری داعش و ئاوارەیی وێران بووە، و کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی هۆڵی ئەلهەیسەم دواين ناخۆشی نییە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە گەلەکەمان لە خاکەکەیدا دەمێنێتەوە، سەرەڕای ئەو کارەساتانەی کە دووچارى بووە، ئاشقى خاکەکەیەتى.
ئێمە (قیسارە)، کە باپیرانمان هەزاران ساڵ لەمەوبەر دایانهێنابوو، وەک دروشمی ئەم مەراسیمەمان وەرگرتووە بۆ ئەوەی ببێتە هێمای ژیان و مانەوە، سێ پیتی سریانی لەسەرگرەوەکانى داناوە بۆ ئەوەی وشەیەک لە فەلسەفەوە پێکبهێنین کە لە زمانى سریانى وشەی (کاثا)یە، بە واتای ئەو بەرهەمە دێت کە لە دروێنەکردنەوەى ساڵان هەر لە خۆیدا شین دەبێتەوە ، وەک گەڕانەوەی گەلەکەمانە بۆ ژیان دوای هەر پاشەکشەیەک کە بە درێژایی مێژوو تووشى بووە.
پاشان ئۆرکێسترای کنارا بە (٢٦) مۆسیقاژەن بە ژەنینی ئامێری مۆسیقای جۆراوجۆر دەستی پێکرد، ئەوانیش: سروودەکانی ڕێوڕەسمی ئايينى سریانی، پارچە هەڵبژێردراوەکانى ئاوازدانەرانی عێراقی، گۆرانییەکانی موزیکژەن نوری ئەسکەندەر، و ژمارەیەک گۆرانی هونەرمەندانی سریانی، ئێوارە کۆنسێرتەکە بە گۆرانی کوردی (كاڤوکم لێ)ى هونەرمەند حەسەن جزیری کۆتاى هات.
بەڕاستی ئێوارەیەک بوو هونەرى ڕەسەنی تێدا پێشکەش کرا کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانى عێراق کرد، بە شێوەیەکی نایاب و پرۆفیشناڵ.
هەروەها لە ئێوارەکەدا سەما و تابلۆی كولتوورى لەلایەن تیپی ئەلیس و تیپی هونەری سریانیەوە پێشکەشکرا.
لە کۆتای مەراسیمەکەدا، بریکارى وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، ئاریان سەلاحەددین ، قیسارەیەکى بچوکراوە وەک ڕێزلێنانێک پێشکەش بە بەڕێوەبەری ئۆرکێستراکە، قەشە دورەید بەربەر کرد.
جێگاى ئاماژەیە کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن مەعروف، و پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو، بریکاری وەزارەتى ڕۆشنبیری و لاوان، ئاریان سەلاحەددین، وبەشێک لە كونسولوکان و جەماوەرى هەولێر و عەنکاوە و دەشتی نەینەوا و کەرکوکەوە تێدا ئامادەبوون.
ماوە بڵێین (ئۆرکێسترای کنارا) لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ لە لایەن مۆسیقاژەنى بەئەزموونەوە بە ئامێری مۆسیقای جۆراوجۆر دەستی پێکردووە، شێواز و وێنەی گەشاوەی وڵاتەکەی عێراق و هونەری ڕەسەنی سریانییە، هاوار دەکات (ئێمە لێرەین) وەک قیساریەک کە بەدواى ئاشتیدا دەگەرێت لە خاکێکدا کە پێویستی بە ئاشتييە.
دروشمى ئاهەنگەکە قیسارەى سۆمەرییە، کە پیتی سریانی لەسەرتاڵەکانى چاپکراوە کە وشەی “کاثا” پێکدەهێنێت، و لەلایەن هونەرمەندی گەنج یوسف عەزیز انکى دیزاین کراوە.
موزیکژەنی نێودەوڵەتی (یوسف ئەسکەندەر 1938 – 2023)، بە درێژاى 60 ساڵ کارى بۆ گواستنەوەى کولتوورى سووری و عەرەبی زارەکى بۆ زمانى بیستن کردەوە ، و چەندین بەرهەمی گرنگی نووسیوە وتێیدا جەختی لەسەر پەیوەندی نێوان مۆسیقای ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا کردووەتەوە.