یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی بە دەرکردنی چەند ڕاسپاردەیەک کۆتایی بە کارەکانی دەهێنێت

هۆڵی کۆنفڕانسی پاتریارک یوسف شەشەم ئودۆ لە دێرى ئەنتۆنی هورمزدی کلدان / عەنکاوە لە هەولێر، ڕۆژی شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤، کۆتایی هاتنی کارەکانی یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیمان بە خۆیەوە بینى، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی و سەنتەری یونان هۆزایا بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی ئایندە، لەژێر دروشمی “ سریانى کولتووری زیندوو،توخمەکانى خۆڕاگریمان پتەوتردەکات”.
ڕۆژی سێیەم و کۆتایی چالاکییەکانی بە ووتارى سوپاس و پێزانین لە لایەن دێرى ئەنتۆنی هورمزدی بۆ میوانداریکردنی چالاکییەکانی کۆتایی سیمپۆزیۆم دەستیپێکرد، بە تایبەتى بۆ ئیبارشییەى کلدان لە هەولێر، وخودى مار بەشار متی وەردە، و سەرۆکایەتی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر.
دانیشتنەکانى ڕۆژی سێیەم بریتی بوون لە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک توێژینەوە بە زمانەکانی سریانی، عەرەبی و ئینگلیزی، توێژینەوەکان بە زمانی سریانی بریتیبوون:

  • (کێشەی زمانەوانی لە میدیای سریانیدا) لە نووسینی توێژەر عادل دەنۆ یوحنا.
  • (ڕێنووسێکی یەکگرتوو بۆ زمانێکی یەکگرتوو) لە نووسینی توێژەر ئەنوەر ئەتۆ.
    سەبارەت بە توێژینەوەکە بە زمانی عەرەبی،ئەمانە بوون:
  • (دەستنووسەکانی کۆمەلەى ئەنتۆنی هورمیزدی کلدان: تێڕوانینێکی گشتی مێژوویی لە گەشەکردن و گرنگی کۆمەڵەکە، و ڕۆڵی کتێبخانەی سریانی لە پاراستن و دیجیتاڵکردن وبە ناوەڕۆککردنى) لەلایەن قەشە دکتۆر سامر سوریشۆ یوحنا.
  • (کراوەیی کولتووری زمانەوانی سریانی دوای بڕیارنامەی ٢٥١ لە ساڵی ١٩٧٢) لە نووسینی توێژەر لۆڕەنس نادر مخۆ.
  • (سەدەیەک لە گۆڕانی دیمۆگرافی، ئاشوورییەکان چۆن بەردەوامن لە لەدەستدانی زەوییە مێژووییەکانیان؟ پارێزگاری دهۆک 1992 – 2022) توێژینەوەیەکی کەیسى لەلایەن توێژەرميخايل بنیامین داود.
  • (ڕۆڵی گۆڤاری بين ئەلنەهرەین لە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری سریانی) لە نووسینی قەشە ئەلبێرت هیشام نەعوم.
  • (پێشێلکارییەکانی تیرۆر بۆ شوێنەوارە کولتوورییەکان لە موسڵ – کەنیسە مەسیحییەکان – نموونەی هەڵبژێردراو) لەلایەن دکتۆر ئەنمارعەبدولجەبار جاسم.
  • (ئەدەبیاتی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و تایبەتمەندییەکانی) لە نووسینی ڕەبەن ویسام مەرزینە خدر.
  • (پوختەیەک لە بارودۆخی جوگرافی ودیمۆگرافیای مەسیحییەکان لە میزۆپۆتامیا: هێڵەکانی بەرکەوتنی نەتەوەیی و هێڵی هەڵەی تائیفی) لە نووسینی دکتۆرسەعد سەلوم.
  • (سیستەمی بەزنجیرەکردن لە زمانی سریانی: دیدێکی نوێ) لە نووسینی دکتۆر کەوسەر نەجیب عەبدولئەحەد عەسکەر.
    سەبارەت بە توێژینەوەکانى زمانی ئینگلیزی، بەم شێوەیە بوون:
  • (سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی پەیوەندی نێوان سۆریت “تۆرۆیۆ” و سۆریت “نیۆئارامیکی باکووری ڕۆژهەڵات”) لە نووسینی دکتۆر شابۆ تالای بە ڕێگەی سکایپەوە.
  • (کۆمپیوتەری سریانى: بەرەو زیرەکی دەستکرد) لە نووسینی دکتۆر جۆرج ئەنتۆان كيراز.
  • (بەرزکردنەوەی تواناکانی وەرگێڕانی دیجیتاڵی سریانی: فێربوونی بەهێزکردن بۆ زیرەکی دەستکرد) لەلایەن توێژەر مایکل گلیانا.
  • (لە بەڵگەنامەکردنەوە بۆ زیندووکردنەوە: بەکارهێنانی داتا و زیرەکی دەستکرد بۆ سوودگەیاندن بە زمانی نوێی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئارامی و بەهێزکردنی کۆمەڵگا) لەلایەن توێژەر ماتیۆ نەزری.
  • (دیجیتاڵکردن و پاراستنی دەقە ئاشوورییە نوێیەکان: چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی زمانە کەم سەرچاوەکان لە ڕێگەی چارەسەرە تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکانەوە) لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر سەرگون حسو.

لە کۆتایی یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە نیشتیماندا، لێژنەی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکانی سیمپۆزیۆم بەیاننامەیەکی کۆتایی بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە بڵاوکردەوە کە دیارترینیان: پێشکەشکردنى داوایەک بۆ هەریەکە لە سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵی لە سەر پێویستی کردنەوەی دەستەى زمانی سریانی لە چوارچێوەی ئەکادیمیای زانستی عێراقی، و سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دامەزراندنی ئەکادیمیای سریانی، و گرنگیدان بە زمانی سریانی و خوێندنی سریانیدا بە پاڵپشتیکردنی یەکێتی ئەدیبان و نووسەرانی سریانی، هەروەها بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی ئەم جۆرە کۆنفرانسانە لە نیشتیمان.
لە پەراوێزی کۆتایی سیمپۆزیۆمەکەدا، کەنیسەی ڕۆژهەڵاتى ئاشوورى ئێوارە خوانێکى بۆ ميوان و ئەندامانی بەشداربوو ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتى ئاشوورى لە جیهان، قەداسەتى مار ئاوای سێیەم ومەتران و قەشە بەڕێزەکانی کەنیسەکانمان.
شایانی باسە، کارەکانی یەکەمین سیمپۆزیۆمی سریانی لە تیشتیمان ، ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە هۆڵی تەلارى شەهید سەعد عەبدوڵڵا بۆ کۆنفڕانسەکان لە شاری هەولێر، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونى ڕێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانى کرد.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap