ئێوارەی ڕۆژی شەممە 16ی کانونی یەکەمی 2023، چالاکییەکانی فيستیڤاڵی شانۆی سریانی کۆتایی بە یەکەم خولیدا هێنا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 14-16 کانوونی یەکەم لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر ڕێکخرابوو .
کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکە بە پانێڵێکی گفتوگۆی بەیانیان، لە هۆڵی هۆتێل هێکسۆس، بەناونیشانی (د.عەونی کەرومی: کاروانێکى پڕ لە دەستکەوت و دیدگا)، کە لەلایەن بەڕێوەبەری شانۆکان لە فەرمانگەى سینەما وشانۆلە وەزارەتى ڕۆشنبیرى وفیدراڵ ڕائید ئەلموحسن، ودەرهێنەری شانۆی عێراقی، هونەرمەند ئیبراهیم ئەلحنون پێشکەشکرا. ولە کۆتایی دانیشتنی گفتوگۆیدا، بە میتاڵى فێستیڤاڵەکە ڕێز لە خانەوادەى د.عەونى کەرومى نرا،ونادیە کەرومى نوێنەرى خانەوادە میتاڵەکەى وەرگرت.
سەبارەت بە بەشی ئێوارەى کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵ، دوو نمایشی شانۆیی لەخۆگرتبوو، وەک ڕۆژی پێشوو، یەکەمیان لەلایەن پەیمانگای هونەرە جوانەکان/ قەرەقوشەوە، بەناونیشانی (میم)، سیناریۆ و دەرهێنانی ویسام نوح بەترۆس، وئەکتەرەکان (خالد مەجید توبیا، ڕاما باسم بەشیر، وەسيم ثائرخضر).
شانۆگەرى دووەمیش، لەلایەن گرووپی بيما ، بە ناوی (کرۆا) پێشکەشکرا، لە نووسین و دەرهێنانی ثامر میخائیل بتق و ئەنەس زوهێر حەنان ڕۆڵی ئەکتەرى سەرەکی تێدا گێڕا.
دوای نمایشە شانۆییەکان، تیپی سریانی بەرمایا، کە لە شاری قامیشلۆی سوریاوەهاتبوون،نمایشێکیان لە سەمای کولتوورى گەلەکەمانەوە پێشکەشکرد ، دوای ئەوە بەیاننامەی کۆتایی فێستیڤاڵەکە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە خوێندرایەوە کە ژمارەیەک لە ڕاسپاردە و پێشنیارەکان بۆ پەرەپێدان و بەردەوامبوونی شانۆی سریانی لە عێراق لەخۆگرتبوو.
لە ڕێوڕەسمی کۆتاییدا کە لە هۆڵی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدان بەڕێوەچوو، میتاڵى پێزانینی فێستیڤاڵەکە بەسەر سەرۆک و ئەندامانی دەستەی دادوەری و هەروەها سەرۆکی فێستیڤاڵ ڕەخنەگری شانۆ و ڕۆماننووس سەباح هورمزئەلشانى دابەشکرا.
سەبارەت بە خەڵاتەکانی فێستیڤاڵیش بەم شێوەیە دابەشکرابوون (هەردووخەڵاتی باشترین سیناریۆ وباشترين نمايشى شانؤى بۆ شانۆگەری زواغا خەرایا، وخەڵاتی باشترین ئەکتەر ئەناس ئولو بۆ شانۆگەری کروا، وخەڵاتی باشترین ئەکتەرى ژن ئەڤین باهر بۆ شانۆگەرى تۆبیا بەدەستیان هێنا، وخەڵاتی باشترین سیناریۆيى شانۆى …بەرشانۆگەرى زواغا خەرایا کەوت، ود. نەشأت موبارەک خەڵاتى باشترین دەرهێنەرى وەرگرت بۆشانۆگەرى طقوس الحطب- ڕێوڕەسمی دارە ئاگرینەکان .
ئیدارەی فێستیڤاڵەکە بڕیاریدا خەڵاتی ئەکتەرى هیوا بەخش ببەخشێتە وەسيم ثائر خضر بۆ شانۆگەری میم.
جێگاى ئاماژەیە کە فیستیڤاڵی شانۆی سریانی، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی کانوونی یەکەمى ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و شانۆگەرانى عیراقی، کورد و سریانی، لەهۆڵی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کلدان لە عەنکاوە دەستى بە کارەکانى کرد .

























































































