ڕۆژی هەینی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، چالاکییەکانی یەکەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری بۆ داهێنەرانى گەلەکەمان لە تاراوگە ، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری سریانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، و بە هەماهەنگى لەگەڵ کۆمەڵەی سریانی لە بەیروتى پایتەختى لوبنان ڕێکخرابوو، لە ژێر دروشمی “داهێنەرى سريانى درەوشانەوەى بێ سنور”، لە هۆڵی مار یعقوب.ئەلساروجی لە ناوچەی سەبتیە لە بەیرووتی پایتەختى لوبنان کۆتاى بە کارەکانى هێنا.
فێستیڤاڵەکە بە وتارى کۆمەڵەی سریانی دەستیپێکرد، کە لەلایەن سەرۆکی کۆمەڵە ، حەبیب ئەفرام پێشکەشکرا، تیایدا ئاماژەی بەوەدا، “ئێمە یەک خوێن، ویەک گەلین کە نازناوی ئازادی و هاوڵاتیبوون و یەکسانییە، گرەوەکەمان، سەرەڕای هەموو… سەختییەکان، ئەوەیە کە لە خاکەکەماندا بمێنینەوە”، جەختيشى لەوە کردەوە کە “ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست خاکی ئێمەیە، ئاسمانیش بەشێکە لە باوەڕمان. ئەستەمە لە سەردەمی گەمارۆدان و زەلیلبووندا باسی ڕادیکاڵبوون دەکەین، بەڵام هیچ بەدیلێک نییە بۆ ئەوە”.
پاشان، بەڕێوبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا، وتارەکەی پێشکەش کرد کە تیایدا ئاماژەی بەوەدا کە “دەرگاکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کراوەن بۆ هاوکاری لەگەڵ هەموو دامودەزگاکان و ڕۆشنبیرانی گەلەکەمان، سەرەڕای دوورکەوتنەوەیان، … بەڕێوەبەرایەتی بەردەوام دەبێت لە ئەرکی خۆی بەرامبەريان” جەختیشی کردەوە کە ئەو چالاکیانەی کە بەڕێوەبەرایەتی ئەنجامی دەدات بە پاڵپشتی بێسنووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتى خودی، بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرەڕای هەلومەرجی سەختی ئابوری کە هەرێمی کوردستان پێى تێدەپەڕێت، پشتگیرییەکەی بۆ ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی سريانى بەردەوامە، نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵکو لە وڵاتانی دراوسێشدا.
پاشان قەشە ئەندرۆ خەزعەڵ نوێنەری پاتریارکى ئۆرتۆدۆکسی سریان لە چیای لوبنان و تەرابلوس ، وتارەکەی پێشکەش کرد، دوای ئەوە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە بەردەوام بوو، کە بە سروودێک لە لایەن مەلاک شوکری دەستی پێکرد و دواتر سروودێکی لەلایەن لاڤینیا ئادەم، دوای ئەوە هونەرمەندی گەنج جاد ئەلحەداد نمایشێکی تاکە کەسی لەسەرئاميرى عودە پێشکەش کرد بە ناوی “بەخدێدا دەسوتێت”.
دوابەدوای ئەوە ژمارەیەک شاعیرشیعرەکانیان بە زمانی سریانی وعەرەبی خوێندەوە، سێ شاعیری عێراقيش بەشدارییان تێیدا کرد ئەوانیش (شاعیر ڕمزی هورمز یاکۆ، شاعیر عیسام شەبا فلفل، و شاعیرعبدالاحد یاکۆ)، جگە لە شاعیری گەنج و… چیرۆکنووسى ژن خاتوومیشێلین بۆترۆس لە لوبنانەوە.
چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە کۆمەڵێک نمایشی هونەری لەخۆگرتبوو، کە بەشێکیان لەلایەن هونەرمەندی گەنج یوسف سەمیر و بەشێکی دیکەشیان لەلایەن نەوار جەمیلەوە پێشکەشکرا، کۆتایی فێستیڤاڵەکە بە دابەشکردنی دیاری ڕێزلێنان بەسەر بەشداربووان و لیژنەی ئامادەکاری …و ڕێکخەرانى فیستیڤاڵ.































