(بانیبال) سەرلەنوێ بڵاودەبێتەوە بە هەردوو کۆپى کاغەز و ئەلیکترۆنى

دەربارەى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، ژمارەى نوێی گۆڤارى بانیبال (هاوینى 2022)، دەرچوو بە هەردوو کۆپى کاغەز و ئەلیکترۆنى ، دواى وەستانى بۆ ماوەى دە ساڵ . و ژمارەى یەکەمى دواى دووبارە دەرچوون زنجیرە (46)ى وەرگرت بۆ درێژەدان بە ڕێپێوانى یەکەمین گۆڤار لە جیاوازى و تیشکدارییەکەى دا . یەکەمین لاپەڕەى دەستى پێکرد بە (ووتارى یەکەم) لە نووسینى سەرۆک نووسەران و تێیدا ووتى : ئمڕۆ ، ئیمە ژمارەیکى نوێ لە گۆڤارە بەهادارەکەمان (بانیبال) دەردەکەین ، و پێزانینى تەواومان هەیە لەسەر قەبارەى ئەو بەرپرسیارەتییەى کە کەوتۆتە سەرشانمان چ لەلاى دووبارە دەرکردنەوەى لە کاتى ئێستادا ، یاخود لایەنى پاراستنى بەردەوامى دەرچوونى لە داهاتوودا ، سەرەڕاى پابەندبوون بە کواڵێتى ناوەڕۆک و هەوڵدان بۆسەرخستنى تاکو ئاستى نۆڕماڵ بپارێزێت لە وێنە و ڕۆخسار ، بەڵکو بەرزکردنەوەیان بەوەى کە هاوتابن لەگەڵ نوێبوونەوەى سەردەمدا ، گەرچى ئەو گۆڕانکارییە گەورانەى کە ڕۆبەڕۆمان دەبنەوە . وەهەروەها ووتى : چەندین جار دووپاتمان لەوە کردووە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لەگەڵ هەمووان ڕادەوەستێت و بەبێ جیاوازى ، و گشت کاروچالاکییە ڕۆشنبیرى و ئەدەبى و کولتوورى و هونەرى و هى تریش ، لە بەرنامەى یەکەمى کارەکانمان دەبن ، و دەرگاکانمان بۆ هەمووان واڵان بەبێ جیاوازى و ئامادەی هاوئاهەنگین لەگەڵ گشت لایەک . لە دایکبوونى ئەم ژمارەیە هاوکاتە لەگەڵ نۆبەرەى هەنگاوێکى نوێى کرانەوە و قبوڵکردنى فرەڕنگییە کە بەگەنجینەى بەنرخى دادەنین بۆدەوڵەمەندکردنى ڕۆشنبیرییەکەمان و زیادکرنى بەرهەمەکەى دا ، ئەمەش بە شێوەیکى ڕۆن وئاشکرا لەسەر بابەتەکانیدا ڕەنگدەداتەوە . ژمارە نوییەکە پڕەیەتى لە خوێندنەوەى بەهادار و توێژینەوەى بە نرخ و لەگەڵ هەڤپەیڤین و بابەتى ڕۆشنبیرى هەمەڕەنگ بە پێنووسى ژمارەیەک لە ئاکادیمى و توێژەر و نووسەرى داهێنەر ، بە تایبەتى بەشدارییە جیاواز وبێوێنەکەى قەداسەتى مار أواى سێیەم روئیل پاتریارکى کلێساى ڕۆژهەڵاتى ئاشوورى . شایەنى باسە کە گۆڤارى بانیبال گۆڤارێکى ڕۆشنبیرى وەرزییە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان دەردەکرێت بە چوار زمانى جیاوازەوە ئەویش سریانى و کوردى و عەرەبى و ئینگلیزییە خاوەن ئیمتیاز : وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان ، سەرۆک نووسەران : کلدو رمزى اوغنا و سکرتێرى نووسەران : جورجینا بهنام حەبابە . دەتوانن ژمارە نوێیەکە لەم لینکەى خوارەوە بخوێننەوە :

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap