باڵیۆزى کەنەدا لە عیراق سەردانى مۆزەخانەى کولتوورى سریانى دەکات

ئەمرۆ سێ شەممە 2ى ئابى 2022 ، غریغورى غالیغان باڵیۆزى کەندا لە عیراق ، سەردانى بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە و کولتوورى سریانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى کرد ، و لەلایەن هەریک لە کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى و برنارد یوسف بەڕێوەبەرى مۆزەخانە و کولتوور وسریانى و ژمارەیک لە فەرمانبەران پێشوازى لێکرا .

دواى بەخێرهێنانەوە ، شاندى میوان ، گوێ بیستى کورتە باسێک دەربارەى مۆزەخانە و کولتوورى سریانى بوو لەسەرەتاى دامەزراندنى تا هەنگاوەکانى پەرەپێدانى ، بە تایبەتى پرۆژەى پەرەپێدان کە بەردەوامە لە کارەکانى بە هەماهەنگى لەگەڵ ئاژانسى ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانى نێوەدەوڵەتى USAIDو هاوپەیمانى شوێنەوار ، لە چوارچیوەى ( پاراستنى شوێنەوارى ڕۆشنبیرى پێکهاتەکان لە عیراق ) ، بۆ ئەژماردنى ئامادەیى مۆزەخانەى کولتوورى سریانى وەک سەنتەرێکى ڕۆشنبیرى کە شانبەشانى مۆزەخانە جیهانییەکان بێت . هەروەها ناساندنى چالاکییە نایابە جۆراوجۆرەکان کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەنجامى داون لەم دواییەدا ، بە تایبەتى ڤیستیڤاڵى رۆشنبیرى سریانى ، کە بەڕێوەبەرایەتى مۆزەخانە و کولتوورى سریانى سازیدا ، لەگەڵ ئاماژە پێدان بە دووبارە دەرکردنى گۆڤارى بانیباڵ (لاپەڕیی و ئەلیکترۆنى) بەم نزیکانەدا، کە چەند ساڵێکە وەستاوە . دوابەدواى ئەمە شاندى میوان بەشەکانى ترى مۆزەخانەى بەسەر کردەوە بە جوێ بیست لە باسێکى تێروتەسەل دەربارەى سامانە کولتووریەکەى کە پێک هاتووە لە چەندین وێنە و ژیاننامەى پێشەنگەکانى شۆرشى ڕۆشنبیرى و فیکرى و هونەرى و نەتەوەیى گەلەکەمان ، و دەربارەى ئەو گۆشەى کە تایبەت کراوە بە سەردانە مێژووییەکەى پاپا فرنسیس بۆ عیراق . بەڕێز باڵیۆزى کەندا و شاندى یاوەرى دڵخۆشى خۆیان دەربڕى بۆهەموو ئەوەى بینیان .کارمەندانى ژن لە مۆزەخانە داریەکى یادگارى ، پێشکەى باڵیوزى کەنەدایاکرد، کە لە دەست ڕەنگینى ئەوانە ،وچەند نەخێشێکى هێماى شارستانیەتى نەهرێنى بەخۆیەوەهەڵگرتبوو ، پاشان شاندى مێوان کورتە ووتارێک لە نێو تۆمارى زیارەتکەرانى نووسى ،وتیایدا سەرسامى خۆى بۆسامانى مۆزەخانە دەربڕى وڕێزلێنانى بۆهەموو هەوڵە زێدەرۆییەکان بۆ پاراستن و چاککردنەوەى ئەو کولتوورە کۆنە و پێشکەش کردنى بۆ نەوانى پێشکەوتوو بە جوانترین شێوە.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap