بریکارى وەزیرى ڕۆشنبیرى عیراق میوانى ڕۆشنبیرى سریانییە

سەر لە بەیانى ڕۆژى یەکشەممە 12 ى ئادار 2023. بەڕێز کلدو رمزى أوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى لە هەرێمى کوردستان ، پێشوازى لە دکتور عماد جاسم بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزار و شوێنەوارى عیراق کرد . و لە دیدارەکەدا باس لە رێکارەکانى هەماهەنگى نێوان هەردوولا و کاراکردنى شەراکەتى نێوانیان بە تایبەتى لە چوارچیوەى ئەو چالاکییە ڕۆشنبیرییانەى کە وەزارەتى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزارو شوینەوارى عیراق سازیان دەکات لە سەرتاسەرى وڵات .
وەهەروەها دکتور عماد جاسم جەختى کردەوە لەسەر زەرورەتى کار بە پێى لیژنەى هاوبەش و دانانى پروتۆکۆلێکى فەرمى لە نێوان هەردوولادا بۆ دانانى پلانەکان و کاراکردنى چالاکییە هاوبەشەکان ، و ئاماژەکردن بە رۆلى سرانییەکان لە چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان .
لەلاى خۆشییەوە أوغنا دوپاتى لەوە کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى بەردەوام دەبێت لە کاراکردنى رۆلى ڕۆشنبیرى سریانى لە ڕێگەى ئەو چالاکییە ڕۆشنبیرى و هونەرییە سریانییانەى کە لە هەریم رێکیاندەخات ، و ئاماژەکردن بە پێویستى کاراکردنى ڕۆلى ڕۆشنبیرى سریانى لە سەرتاسەرى عیراقدا ، لەبەر ئەو رۆلە ناوازەى کە سریانییەکان گێراویانە چونکە لە چەندین بواردا پێشەنگن .
و لەکۆتایى دیدارەکەدا أوغنا کتێبێک لە دەستکەوتەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى 2022 پێشکەشى بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى عیراق کرد کە گرنگترین چالاکییەکانى بەڕێوەبەرایەتى لە ساڵى 2022 لە خۆى دەگرێت ، سەرەڕاى ژمارەیەکى دیاریکراو لە بڵاوکراوەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە زنجیرەى ڕۆشنبیرى سریانى دا.
دواتر دکتور عماد جاسم بە یاوەرى بەڕێوەبەرى گشتى سەردانى بەڕێوەبەرایەتى کەلەپوور و مۆزەخانەى سریانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کرد ، و بەنێو هۆڵەکانیدا گەڕا و سەرسامى خۆى بەو ڕێگایە نوێیانە دەربڕى کە پشتیان پێبەستراوە بۆ پێشکەشکردنى زانیارییە مێژویى و کولتوورییەکان و بەرزڕاگرتنى ماندوبونى کرێکارەکان .
بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى عیراق کۆتاى بە سەردانەکەى هێنا، بە سەردانیکردنى کـتێبخانەى ڕۆشنبیرى سریانى و چاوخشاندن بە سەرچاوە گرنگەکان وئەو کتێبە کۆنانەى کە بە پێى ڕێکارە نوێیەکان پارێزراون و بەرزنرخاندنى کارى فەرمانبەرانى.

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap