بۆ ساڵی دووەم… ڕۆشنبیرى سریانی لە کتێبێکی نوێدا چالاکیی ساڵانەی خۆی بەڵگە دەکات

بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی کتێبێکی نوێی بڵاوکردەوە کە دیارترین دەستکەوتەکان و چالاکییە بەرزەکانی خۆی بەڵگە دەکات کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ڕێکخستووە.
لە سەرووی لاپەڕەی یەکەمی کتێبەکە وتارى دەستپێک لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی، کلدۆ ڕەمزی ئۆغنا نوسراوە، کە تیایدا پەنجەى خستۆتە سەر دەستکەوتەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای هەموو ئەو هەلومەرج و قەیرانە داراییانەی بەردەم هەرێم و ناوچەکە ، بەڵام بە پاڵپشتی گەلەکەمان و پاڵپشتی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ڕۆشنبیری و هەوڵی کادیرانی بەڕێوەبەرایەتی، توانیمان بە درەوشاوەیی زیاتر کۆتایی بە ساڵی ٢٠٢٣ بهێنێت.
هەروەها ئۆغنا ڕوونیکردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی دەستپێکردنی یەکەمین فيستیڤاڵی شانۆی سریانی هێنایە دى، ئەویش بە بەشداریکردنی گروپە شانۆیی و هونەرییە سریانییەکانى نیشتمان و وڵاتانی دراوسێ ، کە بووە خاڵی وەرچەرخان و جیاواز لە کاروانى چالاکییەکانى لە ماوەی ساڵى ڕابردوودا.
ئۆگنا دووپاتی دەکاتەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی (پاراستنی کولتووری کەمینەکان لە عێراق) دەستپێکردووە، و دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ مۆزەخانەی کەلەپوورى سریانى، لە کۆتایی قسەکانیدا بەڵێنى بەخوێنەران دا کە ساڵی 2024 ساڵێکی پڕ لە… چالاکی فیکری و هونەری و ڕۆشنبیری، کە شایەتحاڵی گرنگیدانێکی گەورە دەبێت لە دۆسیەى هەمەجۆریی، کە تایبەتمەندییەكى جیاوازە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
شایەنی باسە کتێبەکە لەلایەن بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی ئامادەکراوە، و (254) لاپەڕەی گەورە پێکهاتووە ، بە زمانەکانی سریانی و کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، لەگەڵ وێنەی ڕەنگاوڕەنگی ئەو چالاکیانەی کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سریانى جیادەکەنەوە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سەیری کتێبەکە بکەن:

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap