بەڕێوەبەرى ئاسایشى عەنکاوە میوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانییە

سەرلەبەیانى ڕۆشى دووشەممە ٢٣ ئایارى ٢٠٢٢ ، کلدو رمزى اوغنا بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى پیشوازى کرد لە بەڕێز سرهنگ حاکم توفیق بەڕێوەبەرى ئاسایشى عەنکاوە ، و بە یاوەرى بەڕێز سرمد بیداوید جێگرى بەڕێوەبەر ، و ژمارەیەک لە کادیر و ئەفسەرانى ئاسایش ، لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى لە عەنکاوە .

و بەڕیوەبەرى ئاسایشى عەنکاوە پیرۆزباى خۆى پێشکەشى بەڕێز اوغنا کرد بە بۆنەى وەرگرتنى پوستە نوێیەکەى وەکو بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى ، و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەرکەنوێیەکەى و جەختى کردەوە لە پەرۆشى لەسەر هەماهەنگى هاوبەش لە بوارە جیاوازەکان بۆ خزمەتى عەنکاوە و خەڵکەکەى .

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Share via
Copy link
Powered by Social Snap